بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی

حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی


دەگیرنەوە کە کاتیک حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی شاره زوری، قدس الله سره الشریف،  لە ناوچەی خورمال وانەیان دەوتەوە، پیاوێک لە هیندستانەوە هاتە ئەو ناوچەیە و بە سەختی نەخۆش کەوت.  حەزرەتی مەولانا دەیباتە ماڵی خۆی و ئاگاداری بووە.


کاتێک پیاوی هیندی زانی کە چیتر ناتوانێت بژیت و کاتی مردنی هاتووە،  مادەیەکی لە شووشەکەی دەرهێنا و دایە مەولانا خالید و وتی ئەوه ئیکسیرە،  هەرکات پێویستت بە پارە بوو، بە قەبارەی دەنکە گەنمێک بڕێژە ناو کوپێک ئاو،  هەمووی بۆت دەکاتە زێڕ، دوای ئەوەش پیاوە هیندییەکە خۆی تەسلیمی  دەستی ئەجەل کرد و مرد. ئەم بابەتە زۆر مێشکی مەولانای  سەرقاڵ کرد و ترسی ئەوەی هەبوو بەهۆی ئەم ئەکسێرەوە لە دونیا و دونیاداریدا سەرقاڵ بیت. 


بۆیە چووە نزیک ڕووباری "زەلم" و ئەو مادەیەی فڕیدایە ناو ڕووبارەکەوە، وە دەستبەرداری ئەو گەنجینە گەورەیەی دونیا بوو بۆ ئەوەی نەکەوێتە ناو فیتنەی دونیا و لە ڕیگای ڕاست لابدات.


سەرچاوە:

کتیبی یادی مردان "علامه  مامۆستا مەلا عەبدولکەریم موده ررێس"

تەقوای سەلەفی سالح

تەقوای سەلەفی ساڵح

دەگێڕنەوە لە دەستی عەبدولمەلیکی کوری مەروان ڕەحمەتی خوای لێ بێت خەلیفەی ئومەوی یەک فلوس کەوتە ناو بیرێکی پیسەوە، 13 دیناری دا بە کەسێک تا ئەو فلوسه لە بیرەکە دەربهێنێت.

پێیان وت: 13 دینار بۆ یەک فلوس؟ خەلیفە فەرمووی: ناوی خوای گەورە لەسەری بوو، نەمویست لەو بیرە پیسەدا بمێنێتەوە.

.

سەرچاوەکان:

البدایة والنهایة ابن کثیر دمشقی

رساله قشیریه امام ابوالقاسم عبدالکریم قشیری نیشابوری

جەنابی شیخ مەولاناخالید برای حەزرەتی پیر ئەفەرمی:

جەنابی شێخ مەولاناخالید برای حەزرەتی پیر ئەفەرمێ:

مناڵ بووم شەوێ کۆمەڵێ لەزانایان کەیەکێکیان مامۆستا شێخ باباڕەسوڵی عەبابەیلێ بوو، وەجەنابی خوالێ خۆشبووشێخ عەبدول کەریمی ئەحمەد بڕندە و جەنابی مامۆستا مەلا بەهای ئیمامی خانەقای بیارە وچەندکەسێ تری دانیشتبوون باسی میعراجی ڕەسول الله (ص) یان ئەفەرموو، وەهەریەک بەفەرمایشتێ لەباسەکەئەدوا، لەوباسەوە گرانیەک،قورسیەک دڵی گرتم ،کەوتینە بەیانی کۆمەڵەکەی شەو نوێژیان بەجەماعەت کرد وە من لەبەینی مامۆستا باباڕەسوڵ و مامۆستاشێخ عەبدول کەریم دابووم، لەڕکوعی یەکەمدا بێهۆش بووم، وەلەوبێهۆشیەدا وام زانی شێخی باوکم قدس سرە تەشریفی هێناو فەرمووی بابڕۆین، ئەو پێشکەوتوو من لەخزمەتیاپێی موبارەکی هەڵ هێنایەوە سەرەو ژوور و کەوتەسەرهەوامنیش هەروەها ماوەیە زۆر سەرکەتین گەیشتینە جێ گەیە دەشتایەکی پان و بەرین بەڵام لەشێوەی مینا یان ئەڵماس، ئەنجا زۆر درەختی عالی و بەرزی تێدابوو هەروەها ڕۆیشتین بەگەڕان بەوشوێنەدا تاگەیشتینە حەوزێکی زۆرپان کەئەم حەوزە زۆر گەورەو پان بووجامی زۆری تیابوو .

 

ئەم جامانە بەسەر ئاوەکەوە وەک سەما بکەن لەجوڵەدابوون، ئەمجا درەختەکان بەرەکانیان وەک هێشووی زمڕوت لەجەواهێرات وابوو، وە پەلەوەرئەهاتن بەزۆری لەدەوری ئەو ئاوە ئەگەڕان بەڵام لەشیان شەفاف بوو وەک بلوور وابوون، لەم دیو بۆ ئەودیو چشتی لێوە ئەبینرا، لەئاوەکە شێخ بەعزێکی بەدەم چاوی خۆیا و نەختێکی هەڵدابەدەم و چاوی مندا ،پاش ماوەیەگەڕان بەوجێگەیەدا کەخۆشی بەدڵ ئەدافەرمووی بابگەڕێینەوە، هاتینەوە بۆ خوارەوە ناکا ماموستا فەرمووی (سمع اللەلمن حمدە ربنا ولک الحمد)سەرم بەرزکردەوە مامۆستادانیشت بۆ(التحیات)وسەلامی دایەوە،مامۆستاشێخ عەبدول کەریم ڕووی تێکردم ووتی: کاکە ڕکاتێکت خوارد هەستەنوێژەکەت بکەرەوە نوێژەکەم کردەوە.

 

کاتێ گەیشتمە حزوری شێخی باوکم (قدس اللەسرەالعزیز) فەرمووی ڕۆڵەئەم شەومامۆستاکان باسی مێعراجیان کرد حاڵی بوویت عەرزم کرد بەڵێ تێگەیشم.

چەن خۆشە کەوا بەبێ زەحمەت بێ


Karzan Kawreny

موحیبانی شێخانی بیارە


روانگەی ماموستا سەعیدی نوورسی بو مردن

ڕوانگەی مامۆستا سەعیدی نوورسی بۆ مردن

 

لە ڕاستیدا مردن تەسریحبوون و کۆتاییهێنانە بە ژیانی دونیا و جێگە و بوون گۆڕینە، بانگەواز و پێشەکییە بۆ ژیانی هەمیشەیی نەبڕاوە، چونکە هەروەک هاتنە دونیای «ژیان» بەپێی نەخشە و بەدیهێنانی خوای گەورەیە، ماڵئاواییکردنیشی لە دونیا بە هەمان جۆرە، دەبێت بەپێی نەخشە و بەدیهێنانی خوداوەند بێت، چونکە مردنی ساکارترین زیندەوەر -کە ڕووەکە- ڕێسایەکی ئەوەندە ورد و داهێنانکارییەکی وەهای لە مەڕ بەدیهێنان تێدایە کە لە خودی ژیان زۆر مەزنتر و ڕێکوپێکتر و خاوەن ڕێساترە.

.

 

بۆ نموونە مردنی بەر و تۆو و دانەوێڵەکان کە بە ڕواڵەت داڕزان و هەڵوەشانەوەیە، لە ڕاستیدا بریتییە لە: هەڵشێلانی زنجیرە کارلێکێکی کیمیایی لەو پەڕی وردی و تەرازووکاری و پێکهێنان و ڕێکخستنی گەردیلەکان لەگەڵ یەکتردا، بەو پەڕی دانایی و وردبینی، بە ڕادەیەکی ئەوتۆ کە ئەو مردنەی بەچاو نابینرێت و ئەم هەموو ڕێسا پڕ لە دانایی و وردەکارییە قەشەنگانەی تێدایە، لە شێوەی ژیانێکی گەشەکردووی گوڵەگەنم و ڕووەکی باڵابەرز و بەرداردا دەردەکەوێت.

 .

ئەمەش تێمان دەگەیەنێت کە مردنی تۆو، سەرەتای ژیانی نوێی ڕووەکە، چ ڕووەکێک بێت گوڵ بگرێت، یاخود بەردار بێت، بەڵکوو لە ڕاستیدا مردنەکەی خودی ژیانە نوێیەکەیەتی! کەواتە مردن بەدیهێنراوێکی کتومت وەک ژیانە. هەروەها ئەو خۆراکەی کە بەرووبوومێکی زیندووە، یاخود شتێکی گیاندارە و لە گەدەی مرۆڤدا دەمرێت، لە ڕاستیدا مردنەکەی سەرەتای بەرزبوونەوە و سەرکەوتنییەتی، بۆئەوەی ببێت بە بەشێک لەناو ژیانی بەرەوپێشچووی مرۆڤدا. کەواتە مردنەکەی بەدیهاتوویەکی گەلێک ڕێکوپێکترە لە ژیانی یەکەم جاری ئەو خۆراکە.

 .

ئینجا ئەگەر مردنی ڕووەک -کە لە نزمترینی چین و پلەکانی ژیاندایە- بەدیهاتوویەکی ئاوا ڕێکوپێک و پڕ لە دانست بێت، دەبێت مردنی مرۆڤ چۆن بێت کە خاوەنی بڵندترینی چینەکانی ژیانە؟ کەواتە -بێ هیچ گومانێک- مردنی مرۆڤ ژیانێکی هەمیشەیی لە جیهانی بەرزەخدا بەرهەم دەهێنێت، کتومت وەک تۆو کە بە مردنی لەژێر خاکدا دەبێت بە ڕووەکێکی تا بلێی ڕەنگین و جوان و پڕ لە دانایی لە جیهانی ئیسلامیدا. ئینجا سەبارەت بەوەش کە ئایا چۆن مردن بە نیعمەت دادەنرێت، بۆ وەڵامی ئەمە تەنیا چوار ڕوو لەو ڕووە زۆر و زەبەندانە باس دەکەین کە دەریدەخەن مردن  نیعمەتە:

 .

یەکەم: مردن بریتییە لە ڕزگاربوونی مرۆڤ لە کار و فرمانی و ژیانی دونیا و ئەرکی قورس و سەختی گوزەران، لە هەمان کاتیشدا دەرگای بەیەکگەیشتنەوەیە لەگەڵ نەوەد و نۆ لە سەدی خۆشەویستاندا کە لە جیهانی بەرزەخدان، کەواتە لەم ڕووەوە مردن نیعمەتێکی گەلێک مەزنە.

 .

دووەم: مردن دەرچوونە لە بەندینخانەی تەنگ و تار و شڵەژاوی دونیا و ڕۆیشتنە بۆ ژێر سایەی چاودێری و میهرەبانیی فراوانی خۆشەویستی ڕاستەقینە و هەمیشەیی. هەروەها لەزەتچەشتنی نیعمەتی ژیانی فراوان و ڕووناک و بەردەوامە کە هیچ مەترسییەک تاڵی ناکات و لێڵی هیچ خەم و پەژارەیەکیش ئاوێتەی نابێت.

 .

سێیەم: پیری و هۆکارەکانی تری هاوچەشنی، کە ژیان لە مرۆڤ دەکەن بە ئەرکێکی ناهەموار و بارێکی دژوار، دەری دەخەن کە مردن نیعمەتێکە زۆر لە نیعمەتی ژیان بڵند و پایەبەرزترە! چونکە ئەگەر بێت و وا دابنێیت کە هەموو باپیرانی پێشینت چووبن بە ساڵدا و لەگەڵ باوک و دایکی پیر و پەککەوتەت، ئێستا لە ژیاندا مابن و تێکڕا گیرۆدەی چەندین باری بە سوێ و ئازار بووبن و لەبەرچاوتدا بەو حاڵە پەرێشانەوە بتلێنەوە، ئەوا تێ دەگەیت کە ژیان چەندە مایەی بێزاری و پەرێشانییە و مردنیش نیعمەتێکی چەندە بەرز و بەنرخە!

.

 جگە لەمەش، ئەگەر مرۆڤ بیر لە مردنی ئەو مێش و مێرووە ڕەنگینانە بکاتەوە کە شەیدای گوڵە ناسکۆلە و خەمڵاوەکانن و لە دەمی پەرەسەندنی سەرمای سەختی زستاندا دەمرن و ئەم دونیایە بەجێ دەهێڵن، ئەوا مەودای ئەو میهرەبانییە تێ دەگات کە لە مردندا هەیە و ئەو سەختی و گیر و گرفتانەشی بۆ دەردەکەوێت کە ئەو مێرووانە گرفتاری دەبوون ئەگەر درێژە بە ژیانیان بدرایە!

.

چوارەم: هەروەک نوستن حەوانەوە و میهرەبانییە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت بۆ گیرۆدەبووان و زامدار و بیماران، بە هەمان جۆر مردنیش کە برای نوستنە، میهرەبانی و نیعمەتێکی مەزنە بۆ هەموو ئەو کەسانەی گیرۆدەی بەڵای ئەوەندە سەخت بوون، کە لەوانەیە دووچاری خۆکوشتنیان بکات.

هەموو ئەم نیعمەتانەی باس کران، هی مردنی ئیماندارانن، بەڵام مردنی گومڕایان -چەشنی ژیانیان- بەڵایەکی مەزن و ئەشکەنجەیەکی ئاوێتەی ئازارە، وەک لە چەندین وتەدا بە جۆرێکی گومانبڕ چەسپاندوومانە. دیارە ئەم لایەنەش لە دەرەوەی بازنەی ئەم باسەی ئێرەدایە.

.

سەعیدی نوورسی 

مەکتوبات، لاپەڕە: ٨

بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت بە پێی نەقل و عەقل

.

جەنابی حاجی حەمە سالح

باخچەی بۆن خۆشان

جەنابی حاجی حەمە ساڵح خەڵکی شاری سلێمانی ئەفەرمێ:


لەسەفەری حیجازدا بووم کاتێ وەستان لەکێوی عەرەفات لەحاجیەکانی هاوڕێم بەجێ مابووم وەلەوپەڕی تینوویەتیدا بووم کتوپڕ سێ کەس کەبەرگ وکاڵایان لەخەڵکی مهاباد ئەچوو پەیدابوون ووتیان بۆچی بەجێ ماوی مەگەر لەبەر تینوویەتی هێزوتوانای ڕۆیشتنت نەماوە؟

.

 لەوقاپەی کەپێیان بوو بەئاوی خۆیان تێراویان کردم وەهەتا چادری برادەرەکانم لەگەڵماهاتن لەبەر پەرێشانی خۆم بیرم لەوە نەکردەوە کەئەگەر ئەمانە ئەولیاو پیاوچاک نین لەکاتی ئیحرامداچۆن بە بەرگی عادەتییەوە ئەبینرێن

.

 حاجی چۆن لەو وەختا ئەوجۆرەپۆشاکە لەبەرئەکات ئینجا کە لە سەفەری حەج گەڕامەوە،چووم بۆ زیارەتی حەزرەتی مورشیدی سەروەرمان حەزرەتی ضیاءالدین عومەر ، فەرمووی ئەوسێ کەسە کێ بوون کە لە عەرەفەدا بوون بەهاوەڵت؟ ،وە بەهاوارت گەیشتن؟

.

 کوتوپر کەوتە خەیالم کە ئەمانە رجال الغیب بوون، وە له زیارەتیان بێ بەش بوم بەڵام بەدەست و پێ ماچکردنی ئەم غەوسی زەمانە دەم و لێوی خۆم شەرەفدارکرد.

.

لەهــەرلا کۆببن چاکانی دونیا

خوڵامی تۆم ئەتۆ دولبەرمی تەنیا

.

.