بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بسمه سبحانه و تعالی

سۆفی بایەخ بە جەهاد لەگەڵ نەفسی خۆی دەدات، و ئاوا نییە تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینیەکەی ڕوو لە ڕووگەی خوداپەرستی بکات؛ بەڵکو سەرنجی ئەو بۆ حەماسەت و خۆشەویستی بۆ جەوهەری خودا دەگەڕێتەوە و لە ڕێگای خۆشەویستی و دڵداری خودادا پێشوازی له ئازار و تاقیکردنەوە دەکات .

ذوننونی میسری

بسمه سبحانه و تعالی

ذوننونی میسری (خوا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت: تەوبەی خەڵکی ئاسایی لە گوناهەکانە، تەوبەی خەڵکی تایبەتیش لە خافل بوونه.

ئەگەر بەدوای ئیمانی تەواودا دەگەڕێیت، دەبێت تەوبە بکەیت لە خافل بوون. حەزرەتی خواجە محمد مەعسوم موجەددی (خوا لێی ڕازی بێت) بە یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت: تا مرۆڤ سەرقاڵی (من دون الله) واتا غەیری الله بێت و هەرێمی سنگی بە نەخشی(ما سوی الله) نەخشین بووبێت، تووشی نەخۆشی ناوەوە بووە و دوور و بەجێماوه له پێگه بەرزەکانی تەریقەت. بیرکردنەوە لە هۆکاری ئەم نەخۆشییە لەم دەرفەتەکەمەدا یەکێکە لە  بابەتە گرنگەکان، چارەسەرکردنی ئەم هۆکارە ڕۆحییەش لە ماوەیەکی کورتدا یەکێکە لە ئامانجە گەورەکان. چارەسەری ئەم نەخۆشییە زۆر باسی لێوە کراوە، نەهێشتنی ئەم نەخۆشییە پەیوەست بووە بە زیکرێکی زۆرەوە، وە پاک کردنەوەی ناوەوەیان لە (ما سوی الله) کردۆتە وابەستە بە زیکری خوای گەورە.

اللهم صلی علی سیدنا محمدو علی آله و صحبه و سلم عدد خلقک

پێناسەی سۆفیگەری

پێناسەیەکی زۆر بۆ سۆفیگەری هەبووە،که گەیشتۆتە هەزار پێناسە و ئێستا هەندێکیان دەخەینەڕوو: 

شێخ مەعرووفی کەرخی (خودا لێی رازی بێت) کە (کۆچی دوایی کردووە له 200ی کۆچی) دەفەرموێت: " سۆفیگەری بریتییە لە بەدەستهێنانی حەقیقەت (گەیشتن بە حەقیقەت) و وازهێنانە لە هیوا بەو شتانەی کە بەدەست خەڵکەوەیە

(عوارف المعارف سهروردی، ص 41)      

 

شێخ ئەبو سولەیمانی دارانی (خودا لێی رازی بێت) دەفەرموێت: ساتەکان بۆ سۆفییەک دێت کە جگە لە خودا کەس نازانێت، سۆفیش لەگەڵ خودایە لە بارودۆخێکدا کە جگە لە خودا کەس نازانێت. ([تذکره، ج1، ص233.)

 

ابوتراب نخشبی (خودا لێی رازی بێت) کە له (٢٤٥ی کۆچی) کۆچی دوایی کردووە دەفەرموێت: سۆفی ئەو کەسەیە کە بە هیچ شتێک بێزار و خەمبار نابێت؛ و هەموو شتێک لە ڕێگەی ئەوەوە پاک و پاڵاوتە دەبێت؛ (عوارف المعارف، ص43)

   

بشری حافی (خودا لێی رازی بێت) (١٥٠-٢٢٥ کۆچی) دەفەرموێت: سۆفی کەسێکە دڵی پاک بێتەوە.

 

سوڵتان العارفین بایەزیدی بەستامی (خودا لێی رازی بێت) (١٨٨-٢٦٦ کۆچی) دەفەرموێت: سۆفیەکان منداڵانێکن کە لە باوەشی حەق دان.

 

ئەبو یەعقوب سووسی (خودا لێی رازی بێت) دەڵێت: سۆفی ئەو کەسەیە کە ئەگەر هەموو شتێکیشی لەدەست بدات، دڵتەنگ نابێت و لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەی بێزار نابێت.

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله بدوام ملک الله

وەرگرتنی تەریقەتی نەقشبەندی

هاندانی درێژەدان بە زیکری ئیلاهی

بۆ وەرگرتنی تەریقەتی نەقشبەندی بە قەڵەمی

حەزرەتی ئیمامی ڕەبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت.

.

پوختە                                

ژیربە و ئاگاداربە کە بەختەوەری تو، بەڵکوو بەختەوەری هەموو مرۆڤایەتی و ڕزگاری هەمووان، لە یادی الله دایه.

.

بۆ یەکێک لە مناڵەکانی میر محەمەد نوعمان بەدەخشی لە هاندانی بەردەوامی زیکری ئیلاهی ـ جَلَّ سُلْطَانَه ـ و دڵگەرم کردنی بۆ گرتنەبەری شێوازی نەقشبەندییە ـ قَدَّسَ اللهُ تَعَالَی اَسْرَارَهُمْ ـ بەخستنەڕووی شێوازی زیکر و... وَ ماَ یُنَاسِبُ ذَلِکَ.

 

بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیْمِ اَلْحَمْدُللهِ رَبِّ الْعَالَمِیْنَ وَ الصَّلَوةُ وَ السَّلاَمُ عَلَی سَیِّدِ الْمُرْسَیْنَ وَ آلِهِ الطَّاهِرِیْنَ اَجْمَعِیْنَ.

 

ژیربە و ئاگاداربە کە بەختەوەری تو، بەڵکوو بەختەوەری هەموو مرۆڤایەتی و ڕزگاری هەمووان، لە یادی الله دایه ـ جَلَّ سُلْطَانَه ـ تا دەتوانرێت هەموو کاتەکان لە زیکری خودا ـ جَلَّ سُلْطَانَه ـ دا نوقم بکەن  و بۆ ساتێکیش ئیجازەی پشتگوێخستن به خۆتان مەدەن

.

للهِ سُبْحَانَهُ اَلْحَمْدُ وَ الْمِنَّةُ_ کە بەردەوامبوونی زیکر لە تەریقەتی حەزەراتی (خواجگان) ـ قَدَّسَ اللهُ تَعَالَی اَسْرَارَهُمْ ـ لە سەرەتاوە گونجاو دەکرێت و لە ڕێگەی اندراج النِّهَایَةِ فِی الْبِدَایَةِ  بەدەست دێت؛ 

بۆیەهەڵبژاردنی ئەم تەریقەته کە پلەبەرز و شەرەفمەندە، گونجاوتر و باشتره بۆ سالک، بەڵکو واجب و پێویستیشە؛ کەواتە واجبە لەسەر ئێوە کە سەرنجتان بە تەواوی لەسەر گەورەکانی ئەم تەریقەته بەرزە چڕ بکەنەوە و له مورشدی خوتان داوای هیممەت و بەردەوامبوون لەسەر ریگەتان بکەن.  

سەرەتا هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە زیکر کردن پێویستە سەرنجی دڵی سنەوبەری بدەیت، کە وەک خانەیەک وایە، مەڵهەمی دڵی ڕاستەقینە و ناوی پیرۆزی "الله" بخەیتە ناو ئەو دڵە و لەم کاتەدا، بە ئەنقەست هیچ بەشێکی جەستە مەجوڵێنە، تەرکیز لەسەر دڵ بکە و لە خەیاڵتدا ژیان بە ڕووخساری دڵ ببەخشە، و پێیەوە گرێ مەبە، چونکه مەبەست دڵه نەک ڕووخساری دڵ.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد

عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله

لەبیرنەکردنی گوناه

بسمه سبحانه و تعالی

سوهەیلی کوری عەبدوڵڵا (رح) دەفەرموێت: تەوبە بریتییە لە لەبیرنەکردنی گوناهەکەت.

شێخ جونەیدی بەغدادی (رح) دەفەرموێت: تەوبە بریتییە لە لەبیرکردنی گوناهی خۆت.

هەریەکەیان ئاماژە بە دۆخێکی دیاریکراو دەکەن. سۆهەیل ئاماژەیە بۆ بارودۆخی موریدەکان و شێخ جونەید ئاماژەیە بۆ تەوبەی ئەو زانایانەی کە بەهۆی زاڵبوونی زیکر لە دڵیاندا ناتوانن گوناهەکانیان بیربکەنەوە.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد

عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله