بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

چوار شت دوژمنایەتی نێوان براکان لەناو دەبات:

حاتەمی ئەسەم (رحمةالله) دەفەرموێت:

چوار شت دوژمنایەتی نێوان براکان لەناو دەبات:

هاوکاری جەستەیی

لوتفی زمانی

یاریدەری دارایی

دووعای نهێنی


ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : بۆ کەسێک کە نیعمەتێکی نوێی وەرگرتبێت یان بەڵایەکی لێ لابرابێت ئەوە سوننەتە سوجدەی شوکر لەبەردەم خودای گەورەدا ئەنجام بدات و بەشێوەیەک ستایشی بکات کە شایەنی پەروەردگاری جیهانە. کامرەوا بوون له عیبادەت و خزمەت یەکێکە لە گەورەترین نیعمەتەکانی خودا لەسەر بەندە.

 

بۆیە ئەو ڕاستییەی کە موسڵمان مانگی ڕەمەزان دەدۆزێتەوە لەکاتێکدا لە تەندروستییەکی تەواودایە , ئەمە نیعمەتێکی زۆر گەورەیە کە شایەنی ستایش

 و سوپاس بۆ خودایە.

الأذکار امام النووی رحمةالله

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

باسی الله گیان

بسمه سبحانه و تعالی

باسی الله گیان له زمانی حەزرەتی ئیمام محمدی غەزالی خوای گەورە لێی ڕازی بێت

ستایش و سوپاسی فرەزۆر به ژمارەی ئەستێرەکانی ئاسمان و دڵۆپەکانی باران و گەڵاکانی داران و رەمڵەکانی سارای بەرپان و تەنۆلکەکانی زەوی و ئاسمان بۆ ئەو خودایەی کە بی هاوتایی سیفەتیەتی

و (شکۆ و پایەبەرزی و گەورەیی و بە نرخی و شەرەف و باڵادەستی و بایەخ)، تایبەتمەندییەتی

و هیچ بوونەوەرێک ئاگاداری کامڵبوونی مەزنی ئەو نییە وە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی کەس ڕاستی زانستەکەی بزانێت جگە لە ئەو.

بەڵکو داننان بە بێتوانایی لە زانینی حەقیقەتی زانستەکەیدا کۆتایی ناسینی چاکەکارانە؛ و داننان بە کۆتایی و ناتەواوی لە ستایش و سەنای ئەو، ئەوپەڕی نزای فریشتەکان و عاریفان و موریدانه کە بەدوای نزیکایەتی جەمالی پیرۆزیدا دەگەڕێن و سەرسامن.

بزانە وەک چۆن کیمیا لە گەنجینەی هەموو پیرەژنێکدا نادۆزرێتەوە، بەڵکو لە گەنجینەی پاشایەکاندا دەدۆزرێتەوە

 کیمیای بەختەوەری هەمیشەیی لە گەنجینەی پەروەردگاردایە، گەنجینەی پایەبەرزی له گه و هه ری ئاسمانی فریشتەکانه، لەسەر زەوی دڵی پێغەمبەرانە(علی نبینا و علیه الصلات والسلام).

 بۆیە هەرکەسێک ئەم کیمیایە جگە لە پێغەمبەر (صل الله تعالی علیه و سلم)،له جێگایەکی تر به دووای دا بگەڕێت ڕێگای هەڵەی گرتۆتەبەر  لە کۆتاییدا کارەکەی ساختەیی دەبێت، وە ساختەکارییەکەی ئاشکرا دەبێت، و بیرۆکەکەی ڕیسوا دەبێت، و پێی

 دەڵێن:  فکشفنا عنک عطاءک فبصرک الیوم حدید.

.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


منبع: کیمیای سعادت

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

چوار هۆکار هەیە کە ولاتەکان لە مەینەت و نەگبەتی دەپارێزن

بسمه سبحانه و تعالی

 

امام قُرطُبی رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى دەفەرمویت چوار هۆکار هەیە کە ولاتەکان لە مەینەت و نەگبەتی دەپارێزن

1--حاکمێکی دادپەروەر کە ستەم ناکات (بۆ ئەوەی بژێوی و ژیانی خەڵک ئاسان بێت)

2--زانایەکی ئیلاهی بۆ فێرکردنی فەرمانەکانی خودا و پێغەمبەرەکەی [بۆ ئەوەی دینداریی خەڵک و دووا روژیان باش بێت].

3--گەورەپیاوانیک کە فەرمان بە چاکە دەکەن و لە خراپە قەدەغە دەکەن و هانی بەدەستهێنانی زانست و قورئان دەدەن (بۆ ئەوەی ڕێگای تەقوا و کردەوەی چاک بەردەوام بێت).

4--ژنانیان داپۆشرێن، چارشێویان لەسەر بێت و خۆ نەخەمڵێنن وەک تێنەگەیشتووان (بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ئارامی هەبێت و نەکەوێتە فیتنە و پاکیزەیی و شەرەف لەناو نەچێت)

سەرچاوە :

الجامع لاِحکامِ القرآن قُرطُبی مالکی

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد بعدد کل داء و دواء و بارک و سلم تسلیما کثیرا

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

سوڵتان سەڵاح الدینی ئەیوبی کێ بوو؟

 (سەڵاح الدین ئەبوالموزەفەر یوسفی ئەیوبی) بە نازناوی (الملیک الناسر) (1137 تکریت - 1193 دیمەشق )، کە بە گشتی بە سوڵتان سەڵاح الدینی ئەیوبی ناسراوە

 

  

یەکێک بووە لە فەرماندە بەناوبانگەکانی سوپای موسڵمانان لە شەڕەکانی (ناسراو بە جەنگە خاچپەرستەکان) کە سەرکەوتوو بوو لە گرتنی قودس. (بەیْتولْمەقْدیس)

.

یەکەم سوڵتانی میسر و سوریا و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەیوبی بووە . ئەیوبیەکان بنەماڵەیەکی کورد بوون کە لە ساڵانی ١١٧١ تا ١٢٦٠/١٢٥٠ی زایینی حوکمڕانی میسر و سوریا و عێراقیان کردووە. زمانی دایکی کوردی بووه، بەڵام شارەزای زمانی عەرەبی و فارسیش بووه.

.

پێش ئەوەی بگاتە تەختی پاشایەتی لە دیمەشق نازناوی سەڵاح الدینی لێنراوە و دواتر لە میسر نازناوی ئەلملک ناسری لێنراوە. سەڵاحەدین بە یەکێک لە فەرمانڕەوا گەورەکانی ئیسلامی لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی کۆچی دادەنرێت، کە دەسەڵات و گرتنەوەی و ڵاته داگیرکراوەکانی ئیسلامی (که له جەنگە خاچپەرستەکان داگیرکرابوون) بریتی بوون لە وڵاتەکانی میسر، سوریا، باکووری عێراق، یەمەن و حیجاز.

.

لە شەڕی حتتیندا(حِطّین) خاچپەرستانی(سه لیبیەکان) شکست پێهێنا و توانی زۆربەی ئەو خاکانە وەربگرێتەوە کە خاچپەرستان زاڵ بوون بەسەریاندا.

.

 ئەم بابەتە بووە هۆی دەستپێکردنی جەنگێکی خاچپەرستی دیکە لە ژێر فەرمانی پاشاکانی فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا. لە جەنگی خاچپەرستی سێیەمدا لەگەڵ ڕیچاردی یەکەم ناسراو به (ریچارد شیردل) پاشای ئینگلتەرا ئاشتی کرد و دواجار دوای شەش ساڵ لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد و لە مزگەوتی ئومەوی بە خاک سپێردرا

.

ئەم بابەتە تەنها کورتە باسێک بوو لە ژیانی سوڵتان سەلاحەدین ئەیوبی، لە بابەتەکانی داهاتوودا بە وردی باسی ژیانی ئەم سەرکردە گەورەیەی ئیسلام دەکەم

.

اَللّهُمَّ صَلِّ عَلی‘ سَیِّدِنا مُحَمَّدٍ وَ عَلی آلِ سَیِّدِنا مُحَمَّدٍ بِعَدَدِ کُلِّ دآءٍ وَ دَوآءٍ وَ بارِکْ وَ سَلِّمْ عَلَیْهِ وَ عَلَیْهِمْ کَثیراً کَثیراً

دوعای حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خوا لێی ڕازی بێت

لە حەزرەتی ئەبوبەکری صدیقەوە (خوا لێی ڕازی بێت) نەقل کراوه کە عەرزی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم )ی کرد ئەی پێغەمبەری خودا ّدوعایەکم فێر بکە کە لە نوێژدا بیخوێنمەوە.

.

پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرمووی: ئەم دوعایە بخوێنەوە:

اللَّهُمَّ إِنِّیْ ظَلَمْتُ نَفْسِیْ ظُلْماً کَثِیْراً، وَلاَ یَغْفِرُ الذُّنُوْبَ إِلاَّ أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِیْ مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِکَ وَارْحَمْنِیْ إِنَّکَ أَنْتَ الْغَفُوْرُ الرَّحِیْمُ

.

خودایە من زۆر ستەمم لە ڕۆحم کردووە بەڕاستی جگە لە تۆ کەسی تر لە گوناهەکانم خۆش نابێت کەواتە لە لای خۆتەوە لێم خۆشبە و ڕەحمم پێ بکە بەڕاستی تۆ لێبورده و میهرەبانیت

سەرچاوە: صحیح بخاری 8/168 و صحیح مسلم 4/2078

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی