بسمه سبحانه و تعالی
خوێندنەوەی ئەم بابەته زۆر گرینگه
.
ئیمام ئەبو ئیبراهیم بن محمد بوخاری، شیکەرەوەی کتێبی {التعرّف لمذهب التصوّف} دەنووسێت:
کۆدەنگی ئەم تەریقەتە (سوفیە) ئەوەیە کە هەرچی خودای متعال لە کتێبەکەیدا ئەرکی سەرشانی بەندەکانی کردووه وە هەرچی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) واجبی کردبێت ئەوە ئەرکێکی واجبە و پێویستە بۆ دانا و ژیرەکان و هەموو مسولمانان که نابێت لە فەرزەکان بوەستن و بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادرێت تەمبەڵی بکرێت ، تەنانەت ئەگەر پیاوچاکیش بێت ، یان پارێزەرێک یان عارفێک بێت. هەرچەنده تەواوی پلە و پایەکانی تەسەووفی بەدەست هێنابێت یان ئەگەر به بالاترین دەرەجەی ئیجتهادیش گەیشتبێت.
مانای ئەم وتەیە کە باسمان کرد ئەوەیە کە بەندە نابێت ڕەوشتەکانی شەریعەتی ئیسلام لەدەست بدات لە هەر بارودۆخێکدا.
لە (ئەسرار التوحید) دا باس لەوە کراوە: " شێخی ئێمە ئەبو سەعید قدّسالله روحه العزیز فەرموویەتی "هەرچیمان خوێندبوویەوە و بینیبوومان، بیستبێتمان یان نووسراوه بووبێت لەو کردارانەی کە رسول الله(صلی الله علیه وسلم) کردبێتی یان فەرمووبێتی ، ئێمە هەموومان جێبەجێ کردووه و هەروەها خوو و شێوازی هەموو شێخەکان ئاوابووه. وە بە درێژایی تەمەنیان، پەیڕەوی لە نەریتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و سوننەت و زیکر و عیبادەتی ئەویان واجب کردووە لەسەر خۆیان
لە کتێبی (مرصاد العباد)دا لە شێخ نەجمەدین ڕازیەوە خوێندمانەوە: " لێرەدا فەیلەسوفەکان بە هەڵەدا چوون... کە ناچار نەبوون گوێڕایەڵی پێغەمبەران بن... پێیان وابوو هەموو شتێک عەقڵە... ئەوان نەیاندەزانی کە لە دەرەوەی عەقڵ ئامرازی تر هەن کە مرۆڤ هەزار جار لە عەقڵ بەرزتر دەکەنەوە . وەکوو (دل و سرّ و روح و خفیّ و اخفی) ئەم ئامێرانە بە عەقڵ تێناگەن، هەروەها بە عەقڵیش ناچێنرێت، چونکە خودی عەقڵ توانای تێگەیشتن لە خۆی نییە و لە خۆیدا پەککەوتە و نەخۆشە.
چونکە ئەم ڕستەیە، پێویستیان بە دکتۆرێکی شه رعی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن بە پێی یاسای لەم وتەیە دەردەکەوێت کە: وەک چۆن چرایەک پێویستی بە ڕۆن هەیە بۆ ئەوەی بە داگیرساوی بمێنێتەوە، پاراستنی ئیمانیش پەیوەستە بە کردەوە و جێبەجێکردنی ڕێساکانی شەریعەتەوە، وە وازهێنان لە کردەوەکان هاوتایە لەگەڵ کوژاندنەوەی چرای ئیمان. چارەسەری هەر یەکێکیان بکەن، چونکە چاوی عەقڵی کۆمەڵێک چەوتیان بە چاوپۆشی خراپەکاری بەستووە، بێبەش بوون لە بینینی تایبەتمەندییەکانی شەریعەت و یاسای پێغەمبەران، بە گاڵتەجاڕی و بێڕێزیەوە سەیریان دەکرد و شانازییان بە پێشوازیی عەقڵ و سەرلێشێواوییەکەیەوە دەکرد
لە کتێبی "مصباح الهدایهومفتاح الکفایه" لە نووسینی شیخ عزّالدّینمحمودکاشانی ، هەروەها دەخوێنینەوە: "ئیمان وەک چرای فانووس وایە و کردار وەک نەوت وایە" وەک چۆن ڕووناکی چرایەک بە یارمەتی ڕۆن زیاد دەکات و گەشاوەتر دەبێت، ڕووناکی ئیمانیش بە یارمەتی ڕۆنی کردەوه زیاد دەکات و گەشاوەتر دەبێت. لەم وتەیە دەردەکەوێت کە: وەک چۆن چرایەک پێویستی بە ڕۆن هەیە بۆ ئەوەی بە داگیرساوی بمێنێتەوە، پاراستنی ئیمانیش پەیوەستە بە کردەوە و جێبەجێکردنی ڕێساکانی شەریعەتەوە، وە وازهێنان لە کردەوەکانی شەریعەت هاوتایە لەگەڵ کوژاندنەوەی چرای ئیمان.
اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد مافی علم الله
صلاه دائمه بدوام ملک الله
121
سەرنجتان بۆ بەشێک لە ئایەتەکانی قورئان ڕادەکێشین کە لێیەوە حەقیقەت وجەوهەری قورئان تێبگەین:
.
ذلک الکتاب لا ریب فیه هدی للمتقین.(2/2)
ئهو قورئانه کتێبێکه هیچ گومانێکی تێدا نیه، (که له لایهن خوای پهروهردگارهوه ڕهوانه کراوه به جبرهئیلدا بۆ پێغهمبهر )(صلی الله علیه وسلم) که مایهی ڕێنمووی و سهرچاوهی هیدایهته بۆ خواناسان و پارێزکاران
.
شهر رمضان الذی انزل فیه القرآن هدی للناس و بینات من الهدی و الفرقان.(185/2)
مانگی ڕهمهزان (ئهو مانگهیه) که قورئانی تیادا هاتۆته خوارهوه، لهکاتێکدا ئهم قورئانه ڕێنموویی بهخشه به خهڵکی و بهڵگهی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاکردنهوهی ڕاست و ناڕاست و حهق و ناحهق
.
ان هذا القرآن یهدی للتی هی اقوم.(9/17)
بهڕاستی ئهم قورئانه هیدایهت بهخشه بۆ چاکترین ڕێگهو ڕێبازو بهرنامه، مژدهیش دهدات بهو ئیماندارانهی که کارو کردهوه چاکهکان دهکهن که بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوهڕێیانه.
.
و لقد صرّفنا فی هذا القرآن لیذکروا و ما یزیدهم الا نفورا.(41/17)
سوێند به خوا بهڕاستی ئێمه لهم قورئانهدا به چهندهها شێوه له ههموو مهبهستهکان دواوین تا بیربکهنهوهو یاداوهری وهربگرن، کهچی قورئان بۆ خوانهناسان تهنها دووره پهرێزی نهبێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
.
و ننزل من القرآن ما هو شفاء و رحمة للمؤمنین و لا یزید الظالمین الا خسارا.(82/17)
ئێمه له قورئان ئایهت و سوورهتانێک دادهبهزێنین، که ببێته هۆی شیفاو چارهسهر بۆ نهخۆشیه دهروونی و جهستهییهکان ههروهها ڕهحمهت و میهرهبانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ ستهمکارو خوانهناسانیش تهنها زیادکردنی زهرهرو زیان نهبێت هیچی تر نی یه، هیچ بههرهو سوودێکی لێ نابهن.
و انک لتلقی القرآن من لدن حکیم علیم.(6/27)
{ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم)} بهڕاستی تۆ لهلایهن زاتێکی داناو زاناوه قورئان فێر دهکرێیت و پێت دهردرێت.
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد بعدد نعمک یا الله
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
لە ئەنەسەوە )خوا لێی ڕازی بێت( هاتووە، ، پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت:
هەرکاتێک خودا خێر و چاکەی بەندەیەکی بوێت، سزاکەی لە دونیادا خێراتر دەکات، ئەگەر خراپەی بەرامبەر بەندەیەک بوێت، ئەو لەگەڵ گوناهەکانیدا بە تەنیا جێی دەهێڵێت، تا لە ڕۆژی قیامەتدا حسابی بۆ دەکرێت، سزای دەدات.
.
پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت: (گەورەیی پاداشت پەیوەستە بە گەورەیی بەڵا و هەرکاتێک خودای مەزن تایفەیێکی خۆش بوێت، تووشی ئازار و ناخۆشیان دەکات ؛ ئینجا هەرکەسێک ڕازی و سوپاسگوزار بێت، ڕەزامەندی خودای بەدەستهێناوە. وە هەرکەسێک نارازی و ناسپاس و تووڕە بێت، تووڕەیی و ناڕەزایی خودای بۆ خۆی کڕیوە.
ترمذی [(۲۳۹۸)]
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم مادامت السماوات و الارض
.ئارامگری
لە ئەنەسەوە )خوا لێی ڕازی بێت( هاتووە، ، پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت:
هەرکاتێک خودا خێر و چاکەی بەندەیەکی بوێت، سزاکەی لە دونیادا خێراتر دەکات، ئەگەر خراپەی بەرامبەر بەندەیەک بوێت، ئەو لەگەڵ گوناهەکانیدا بە تەنیا جێی دەهێڵێت، تا لە ڕۆژی قیامەتدا حسابی بۆ دەکرێت، سزای دەدات.
.
پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت: (گەورەیی پاداشت پەیوەستە بە گەورەیی بەڵا و هەرکاتێک خودای مەزن تایفەیێکی خۆش بوێت، تووشی ئازار و ناخۆشیان دەکات ؛ ئینجا هەرکەسێک ڕازی و سوپاسگوزار بێت، ڕەزامەندی خودای بەدەستهێناوە. وە هەرکەسێک نارازی و ناسپاس و تووڕە بێت، تووڕەیی و ناڕەزایی خودای بۆ خۆی کڕیوە.
ترمذی [(۲۳۹۸)]
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم مادامت السماوات و الارض
.
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
پایەی یەکەم - لە پەرستشدا (کیمیای سعادت)ی ئیمامی غەزالی رحمه الله(2)
.
بەڵام حەقیقەتی مەعریفە خۆی ڕێگایەکی ترە , وە ئامانجی هەردوو پێگه و سەرەتای ئەو، خەباتە واته(بەربەرەکانی کردن لەگەڵ هەواو هەوەس و قەبووڵ کردنی چەرمەسەری جەستەیی بۆ گەیشتن به پلەگەلی بەرزی روحی و مەعنەوی)
.
ئەگەر کەسێک بە ڕێگای خەبات و رەنج و سەختی کێشاندا نەڕوات , ناگاتە ئەو ئاست دەرەجەیه و شیاوی ئەوه نییە کە بەو پلەیه نێودێر بکرێت.
.
چونکه زیانەکانی زیاترە لە سوودەکەی , و نموونەکەی ئەو وێنەی کەسێکه کە پێش ئەوەی پارێز بکات، دەرمانی خواردووە و ترسی ئەوە هەیە که لەناو بچێت , لەوانەیه ئەم درمانه وێنەی تەڕایی ڕزیو و گەنیوی گەدەی بێت و گەدەی تێکدەچێت و چاک نابێتەوە و زیاتر نەخۆش دەکەوێت
.
وە ئەوەی ئێمە لەسەڕدیری موسڵمانی وتمان، ڕێپیشاندەر و نموویەکه له حەقیقەتی مەعریفە, بۆ ئەوەی ئەو کەسەی شیاوی ئەو مەعریفەتەیه بێت با داوای بکات
.
و ناتوانێت داوای ڕاستییەکەی بکات ، تەنها ئەو کەسە نەبێت که له دونیا هیچ بەرژەوەندییەکی نەبێت کە سەرقاڵی بکات، و بە درێژایی ژیانی سەرقاڵی هیچ شتێک نەبێت جگە لە گەڕان بەدوای ویستی خودای متعال
.
و ئەوە ئەرکێکی قورس و درێژە بۆیە با ئاماژە بکەین به سوکنایی دەروونی سەرجەمی خەڵک ئەویش باوەڕی ئەهلی سوننەیە هەرکەسێک ئەم باوەڕە بخاتە دڵی خۆیەوە، ئەم باوەڕە دەبێتە تۆوی بەختەوەرییەکەی.
.
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله
بسمه سبحانه و تعالی
پایەی یەکەم - لە پەرستشدا (کیمیای سعادت)ی ئیمامی غەزالی رحمه الله(1)
.
بزانە هەرکەسێک موسڵمان بوو، پێش هەموو شتێک واجبە لەسەری که واتای وشەی (لااله الاالله محمد رسول الله) بزانێت و لە دڵیدا باوەڕی پێبکات و بە زمان بیلێت، بۆ ئەوەی هیچ گومانێک لە مێشکیدا نەمێنێت و کاتێک باوەڕی کرد و دڵی لەسەری جێگیر بوو به شیوه یه ک که گومانی تێدا نەبوو، ئەمە بەسه بو بنەمای موسڵمانبووندا
.
وه زانین بەهۆی هۆکار و بەڵگەوە فەرز نییە بۆ هەموو موسڵمانێک، چونکە پێغەمبەر (د.خ) وەڵامی عەرەبەکانی نەدایەوە بە پرسیارکردن بۆ هۆکارێک بۆ خوێندنەوەی وشەکە و گەڕان و گومانکردن، بەڵکو دووپاتکردنەوە و باوەڕکردن بەس بوو , و ئاستی خەڵکی گشتی لەمه زیاتر نیه.
.
بەڵام واجبه کەسانێک هەبن , که شێوازی قسەکردن بزانن, و ئەگەر کەسێک گومانێک بکات بۆ ئەوەی لێدوانێکی گشتی لێ دەربکات (و کومەڵگا بشێوێنێت) ئەوان به ڕێکار و شێوەی گفتوگۆی خۆیان ئەو گومانە بڕەوێننەوە
.
و ئەم فەن و پیشەیە پێی دەوترێت "کەلام " و ئەمەش (فەڕزی کیفایەیه) که لە هەموو شارێکدا بەسە ئەگەر یەک دوو کەسی وا هەبێت که "سەنعەتی کەلام " بزانێت، بەسە تاکو خەڵکی ئاسایی باوەڕدار بێت و زانایەکەی زانستی کەلامیش دەبێت ، پاسەوان و ڕێنیشاندەری باوەڕی خەڵکی ئاسایی بێت.
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد بعدد کل معلوم لک