ژیاننامەی:
مامۆستا سەیید نجم الدینی عەنەب - هەڵەبجە
٭ ناوی تەواوی نجم الدینی کوڕی شێخ تەها ی کوڕی شێخ ڕەسوڵــە ، لــە ساڵی (۱۹۳۰/٤/۲۸) لــە دایک بووە ، باوکی گەشبین بووە بەم کوڕەی و بۆیە ناوی ناوە (نجم الدین) ئەستێرەی ئاین ..
٭ لـە تەمەنی پێنج ساڵیەوە دەستی بەخوێندن کردووە و لە خزمەت باوکیدا قورئانی پیرۆزی خەتم کردووەو دواتر گەڕاوە بە ناوچەکانی کوردستاندا و ڕووی لـــە حوجرەکانی (بیارە ،، زەڵم ،، عەنەب ،، خوڕماڵ ،، هەڵەبجە ،، سلێمانی ،، قەڵادزێ ،، خانەقین ،، کەرکوک) و لــە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش ڕووی لـە حوجرەکانی (میرزا ڕۆستەم ،، هویە ،، پایگەلان ،، کانی سانان ،، چۆڕ ،، کانی میران، ئەوێهەنگ نێزڵ ،، مەریوان ،، سـنە )..
لـە خزمەت زۆرێک لە زاناگەورەکان و ناودارانی ئەو سەردەمدا خوێندوویەتی لـەوانە : مامۆستا مەلا عبدالرحمانی چۆڕ ،، مامۆستا مەلا حەیدەری ئەوێهەنگ ،،
مامۆستا مەلا سەید عینایەتی هویە ،، مامۆستا مەلا سەید عارفی خوڕماڵ ،، مەلا ئەسعەدی پایگەلان ،، مەلا ئەحمەدی نەفتچی لە کەرکوک ،، مەلا سەید عبدولحەکیمی خانەقین ــ کە خاڵۆی خۆیی بووە ،، مامۆستا ملا محمد ئەمینی کانی سانان ،، مامۆستا سەید علی نێ ،، مامۆستا مەلا صاڵحی گەورەی هەڵەبجــە ... زۆرێــکی تریش ....
٭ دواجار دوایی تەواو بوونی خوێندنی لـە خزمەت مامۆستا مەلا موحەمەدی مەلا بەهادا ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە ،، لەبەر ئاشنایەتی لەگەڵ حەزرەتی (شێخ عوسمان سیراجەدین)لە ساڵی (۱۹٥٥) ڕێی بۆ خۆشدەکرێ و دەکرێــتە پێش نوێژ و مودەڕیسی لە (تەپی سەفای حاجی حەیدەر) لـە دەشتی شارەزوور ، پاشان لە ساڵی (۱۹٦۰) چۆتە (تەپی سەفای حانی موستەفا) و تا ساڵی (۱۹۷۸) لـەوێ ماوەتەوە و لـەم ماویەدە زیاتر لە (۱۰۰) قوتابی پێگەیاندووە ..
٭ لە ساڵی (۱۹۷۸) چۆتە مزگەوتی (ئوسامه) لـە هەڵەبجــە خەریکی خزمەت بووە ، تا لـە ساڵی (۱۹۸٦) خانە نشین کراوە ، پاشان لە ساڵی (۱۹۸۸) لە کارەساتی کیمیابرانی هەڵەبجە ئاوارەی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دەبێت لە مزگەوتی (ئاغا حەبیوڵا سەنەندەجی) شەقامی (نمەکی) شاری سنە بووە و ماوەی (پێنج) ساڵ ماوەتەوەو نزیکی (۲٥) قوتابی پێگەیاندووە ، لـە ساڵی (۱۹۹۱) گەڕاوەتـەوە هەڵەبــجە و جارێکی تر لە مزگەوتی (اسامه) دامەزراوەتەوەو لەم مەرحەلەیشدا (٥٤) قوتابی پێگەیاندووەو ئیجازە پێداون ..
٭ مامۆستا شارەزاییەکەی باشی هەبووە لە زانستەکانداو مەتنی کتێبەکانی وەک (الفریدە ،، عبداللە یزدی ،، گلنبوی آداب ،، تهذیب المنطق ،، العقائد النسفیە ،، تلخیص، جمع الجوامع ،، بەشێک لە شافیە و کافیە تا باسی إضافیە ،، بەشێکی زۆر لە کتێبی سیوطی ) ..
ئـەم زاتە خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچـە و وە لــــــە دوایی خزمەتێکی زۆر و پێگەیاندنی جەندەها فەقێ و مەلای باش لــە ساڵی (۱۹۹۷) گیانی پاکی سپارد و لە گوڕستانی (گوڵان) لـە (هەڵەبجە) لـە پاڵ مامۆستا مەلا موحەممەدی مەلا بەها و مامۆستا شێخ عزیز پاڕەزانیــدا نێژراوە ..
ژێدەر:
بەرهەمەکانی باوەڕ ..... کــە کتێبی خۆیەتی
لاپەڕە ٨۹ ــ ۹٤
نیازی دڵ
.
هۆنراوەی حەزرەتی شێخ عوسمان سراج الدین نەقشبەندی ...
لە هەر لایێ دڵێ زارە ئەوە دڵبەر شکاری کرد
بڵێن بەو تاقە نازارە لەبەرچی بوو کە قاری کرد
.
ئەگەر باوەڕ دەکەی عومرم هەموو سەرفی فیراقی کرد
هەموو کارم بە ضایع چوو فەلەک بۆ ئێمە یاری کرد
.
بڵێم چی هیجری ئێوەم داغی سەردڵ بوو لە ناکاوا
ئەجەل هات و دەستی گرتم کە چی بوو دەردی کاری کرد؟
.
سەر و ماڵ و دڵ و گیانم فیدای ئەو شاهی دەورانە
بڵێ بەو شاهە بێ باکە کەوا ڕۆحم نیساری کرد
.
بە سۆزی داغی هیجرانی پەیاپەی پەی کرا جەرگم
بە کوورەی ئاوری سینە ،دڵم مەیلی هەواری کرد
.
بە جورعەی بادەیی جامی لەبا لەب نۆشی یارانم
وەها شێواو و حەیرانم کە هۆشم ڕۆیی باری کرد
.
عیلاجم ناکرێ گیانە لە دەست ئەم دەرد و ئازارە
بە تیری تازە پەیکانی لە سینەم خوێنی جاری کرد
.
بە جەور و جادو و سیحر و عەییاری وا دڵی بردم
حەواڵەی تیری تەنویمی موژە و چاوی خوماری کرد
.
قەرارم داوە من عوسمان نەکەم تەرکی وەفا و مەیلی
کە ئەو طیفلی دڵی برد فێری شەهدی لێو و زاری کرد
له په یجی کاک شیخ ئامانجی نقشبندی له فی.....س..ب.....و.....ک
سێیەم: نزیک ئەبێتەوە لە کوفرو سەر هەڵئەکێشێ بۆلای.
.
چوارەم: کردەوەیەکە وەکوو کردەوەی کافرەکان.
.
پێنجەم: مەبەست پێی حەقیقەتی کوفرە واتە کافر مەبنەوەو بەڵکوو هەر ڵەسەر ئیسلامەتیەکەتان بمێننەوە.
.
شەشەم هەروەک خەتتابی و غەیری ئەویش باسیان کردووە کەوا مەبەست پێی کافرەکانە ئەوانەی کوفرکەرن بە چەکەکانیانەوە، وەک ئەگوترێ: پیاو کوفر ئەکات بەهۆی چەکەکەیەوە کاتێ لەبەری ئەکات. ئەزهەریش لە کتێبەکەی خۆی (تهذیب اللغة) فەرموویەتی: بەو کەسە گوتراوە کافر کە چەکەکەی لەبەر ئەکات واتە هەڵی ئەگرێ. حەوتەم: خەتتابی فەرموویەتی: مانای وایە هەندێکتان هەندێکتان کافر مەکەن تاوەکوو کوشتنی هەندێکتان بۆ هەندێکتان حەڵاڵ بکەن". وتەکەی نەوەوی کۆتایی هات.
.
.
خوای گەورە دەرحەق بە ئیمانداران لە قوڕئاندا دەفەرمووێ (ئەگەر لە نێوان دوو تاقمی موسڵماناندا بووبە شەڕ ئەوە نێوانیان چاک بکەن). شاهێد لێرە ئەوەیە خودا هەردوو تاقمی بە موسڵمان داناوە، بۆیە زاناکانی پێشووترو هاوەڵان و تابیعیش ئەوەیان دەزانی کەوا جەنگ لە نێوان یەکتری مرۆڤ کافرنابێ مەگەر کوشتن بەحەڵاڵ بزانێ، ئەو جەنگانەش کە لەناو ئوممەتی پێغەمبەر ڕوویداوە بە کافر دانانرێن بە پێی بەڵگەکانی سەرەوە، لێرەش دەرکەوت شەی کوفر مرۆڤ لەبازنەی دین ناباتە دەرەوە.
.
۳ـ پێغەبەری خوا ـ صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمووێ: (سباب المسلم فسوق وقتالە کفر) رواە مسلم.
واتە: جوێن دانی موسڵمان فاسق بوونەو جەنگ کردنیش لەگەڵی کافر بوونە. جا کافرێتی ئێرەش ماناکانی سەرەوەی بۆ لێک ئەدرێتەوە، یان کوفرێکە کە مرۆڤ لەدین ناباتە دەرەوە. بەڵام بەلای بەندەوە ڕاستترین مانا بۆ ئەوە بێ سپڵییەو بەدنمەکیە بەرامبەر برای ئیماندارت جەنگ بکەی وەک مامۆستا عوسمان عبد العزیز لە تەفسیرەکەی خۆیدا بەوە تەفسیری کردووە واللە اعلم.
.
جا تەفسیری ئەو فەرموودەیەش بە ئایەتەکە تەفسیر دەکرێ.
لێرەش دەرکەوت وشەی کوفر هاتووە، بەڵام مرۆڤ ناباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی.
٤ـ قال الحاکم أخبرنا احمد بن سلیمان الموصلی ثنا علی بن حرب ثنا سفیان بن عیینة عن هشام بن حجیر عن طاوس قال: قال ابن عباس رضی الله عنهم:(لَیْسَ بِالْکُفْرِ الَّذِی یَذْهَبُونَ إِلَیْهِ، إِنَّهُ لَیْسَ کُفْرًا یَنْقُلُ عَنِ الْمِلَّةِ، {وَمَنْ لَمْ یَحْکُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِکَ هُمُ الْکَافِرُونَ}کُفْرٌ دُونَ کُفْرٍ) رواە الحاکم وقال صحیح الإسناد ولم یخرجاە، ووافقە الذهبی (تلخیص الذهبی علی المستدرک)(ج۲/ص۳۱۳). ط. مجلس دائرة المعارف النظامیة. سنة ۱۳٤۰هجریة.
.
دەربارەی ئەو کەسەی کەوا بڕوای بە قوڕئان هەیە بەس ئیشی پێ ناکات. حاکم گێڕاویەتیەوە لە ئیبن و عەبباسەوە کەوا ئەفەرمووێ: ئەو کوفرە نیە کەوای بۆ دەچن، ئەو کوفرە نیە کەوا لە بازنەی ئیسلامەتی بیخاتە دەرەوە، (ئەو کەسەی کەوا حوکم بەوە نەکات کەوا خودا دایبەزاندووە ئەوە ئەو کەسانە کافرن) ئەمە کوفرێکە جگە لەو کوفرە، واتە کوفری بچووک کە نایباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی. حاکم بەسەحیحی داناوەو زەهەبیش موافیقە لەسەری.
.
ئێمەش ئەپرسین گەر کابرا بڕوای بەقوڕئان هەبێ و ئیش بە تەشریع و ئەحکامەکانی نەکات ئەوە پێی لە دین ناچێتە دەرەوە ئەی چی بەکەسێک کە شایەتومان ئەهێنێ و بڕوای بە هەموو شتەکانی دین هەیە بەس لەبەر نەفس و تەمبەڵی نایکات، ئایا گوناهی جێ بەجێ نەکردنی تەشریع و ئەحکام زۆر لە نوێژنەکەر گەورەتر نیە؟ لەگەڵ ئەو گەورەییەش کەچی کافر نەکراوەو تووشی کوفری بچووک بووە وەکو ڕیا کە شیرکی بچووکەو ناچێتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی.
ئەمجارە بابێین ئەوانەی دەڵێن نوێژنەکەر کافرەو بەڵگەکانیان بهێنین
٥ـ عن جابر رضی الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله علیه وسلم یقول: ((إن بین الرجل وبین الشرک والکفر ترک الصلاة)) رواه مسلم ، ورواه الترمذی وقال حسن صحیح. وله عن عبد الله بن بریدة عن أبیه قال: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: ((العهد الذی بیننا وبینهم الصلاة فمن ترکها فقد کفر) رواه الترمذی
.
واتە: لە جابری کوڕی عبد اللە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو صلی اللە علیە وسلم کەوا ئەیفەرموو: بێگومان نێوان پیاو و شیرک و کوفر وازهێنانە لە نوێژ.
.
وە لە عبد اللە کوڕی بوڕەیدەوە لە باوکیەوە کەوا پێغەمبەری صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی: پەیمانێک هەیە لە نێوان ئێمەو ئەوان واتە کافرەکان ئەوە نوێژە هەرکەسێ تەرکی بکات ئەوە کوفری کردووە.سێیەم: نزیک ئەبێتەوە لە کوفرو سەر هەڵئەکێشێ بۆلای. چوارەم: کردەوەیەکە وەکوو کردەوەی کافرەکان. پێنجەم: مەبەست پێی حەقیقەتی کوفرە واتە کافر مەبنەوەو بەڵکوو هەر ڵەسەر ئیسلامەتیەکەتان بمێننەوە. شەشەم هەروەک خەتتابی و غەیری ئەویش باسیان کردووە کەوا مەبەست پێی کافرەکانە ئەوانەی کوفرکەرن بە چەکەکانیانەوە، وەک ئەگوترێ: پیاو کوفر ئەکات بەهۆی چەکەکەیەوە کاتێ لەبەری ئەکات. ئەزهەریش لە کتێبەکەی خۆی (تهذیب اللغة) فەرموویەتی: بەو کەسە گوتراوە کافر کە چەکەکەی لەبەر ئەکات واتە هەڵی ئەگرێ. حەوتەم: خەتتابی فەرموویەتی: مانای وایە هەندێکتان هەندێکتان کافر مەکەن تاوەکوو کوشتنی هەندێکتان بۆ هەندێکتان حەڵاڵ بکەن". وتەکەی نەوەوی کۆتایی هات.
.
خوای گەورە دەرحەق بە ئیمانداران لە قوڕئاندا دەفەرمووێ (ئەگەر لە نێوان دوو تاقمی موسڵماناندا بووبە شەڕ ئەوە نێوانیان چاک بکەن). شاهێد لێرە ئەوەیە خودا هەردوو تاقمی بە موسڵمان داناوە، بۆیە زاناکانی پێشووترو هاوەڵان و تابیعیش ئەوەیان دەزانی کەوا جەنگ لە نێوان یەکتری مرۆڤ کافرنابێ مەگەر کوشتن بەحەڵاڵ بزانێ، ئەو جەنگانەش کە لەناو ئوممەتی پێغەمبەر ڕوویداوە بە کافر دانانرێن بە پێی بەڵگەکانی سەرەوە، لێرەش دەرکەوت شەی کوفر مرۆڤ لەبازنەی دین ناباتە دەرەوە.
.
۳ـ پێغەبەری خوا ـ صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمووێ: (سباب المسلم فسوق وقتالە کفر) رواە مسلم.
واتە: جوێن دانی موسڵمان فاسق بوونەو جەنگ کردنیش لەگەڵی کافر بوونە. جا کافرێتی ئێرەش ماناکانی سەرەوەی بۆ لێک ئەدرێتەوە، یان کوفرێکە کە مرۆڤ لەدین ناباتە دەرەوە. بەڵام بەلای بەندەوە ڕاستترین مانا بۆ ئەوە بێ سپڵییەو بەدنمەکیە بەرامبەر برای ئیماندارت جەنگ بکەی وەک مامۆستا عوسمان عبد العزیز لە تەفسیرەکەی خۆیدا بەوە تەفسیری کردووە واللە اعلم.
جا تەفسیری ئەو فەرموودەیەش بە ئایەتەکە تەفسیر دەکرێ.
لێرەش دەرکەوت وشەی کوفر هاتووە، بەڵام مرۆڤ ناباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی.
٤ـ قال الحاکم أخبرنا احمد بن سلیمان الموصلی ثنا علی بن حرب ثنا سفیان بن عیینة عن هشام بن حجیر عن طاوس قال: قال ابن عباس رضی الله عنهم:(لَیْسَ بِالْکُفْرِ الَّذِی یَذْهَبُونَ إِلَیْهِ، إِنَّهُ لَیْسَ کُفْرًا یَنْقُلُ عَنِ الْمِلَّةِ، {وَمَنْ لَمْ یَحْکُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِکَ هُمُ الْکَافِرُونَ}کُفْرٌ دُونَ کُفْرٍ) رواە الحاکم وقال صحیح الإسناد ولم یخرجاە، ووافقە الذهبی (تلخیص الذهبی علی المستدرک)(ج۲/ص۳۱۳). ط. مجلس دائرة المعارف النظامیة. سنة ۱۳٤۰هجریة.
.
دەربارەی ئەو کەسەی کەوا بڕوای بە قوڕئان هەیە بەس ئیشی پێ ناکات. حاکم گێڕاویەتیەوە لە ئیبن و عەبباسەوە کەوا ئەفەرمووێ: ئەو کوفرە نیە کەوای بۆ دەچن، ئەو کوفرە نیە کەوا لە بازنەی ئیسلامەتی بیخاتە دەرەوە، (ئەو کەسەی کەوا حوکم بەوە نەکات کەوا خودا دایبەزاندووە ئەوە ئەو کەسانە کافرن) ئەمە کوفرێکە جگە لەو کوفرە، واتە کوفری بچووک کە نایباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی. حاکم بەسەحیحی داناوەو زەهەبیش موافیقە لەسەری.
.
ئێمەش ئەپرسین گەر کابرا بڕوای بەقوڕئان هەبێ و ئیش بە تەشریع و ئەحکامەکانی نەکات ئەوە پێی لە دین ناچێتە دەرەوە ئەی چی بەکەسێک کە شایەتومان ئەهێنێ و بڕوای بە هەموو شتەکانی دین هەیە بەس لەبەر نەفس و تەمبەڵی نایکات، ئایا گوناهی جێ بەجێ نەکردنی تەشریع و ئەحکام زۆر لە نوێژنەکەر گەورەتر نیە؟ لەگەڵ ئەو گەورەییەش کەچی کافر نەکراوەو تووشی کوفری بچووک بووە وەکو ڕیا کە شیرکی بچووکەو ناچێتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی.
.
ئەمجارە بابێین ئەوانەی دەڵێن نوێژنەکەر کافرەو بەڵگەکانیان بهێنین
٥ـ عن جابر رضی الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله علیه وسلم یقول: ((إن بین الرجل وبین الشرک والکفر ترک الصلاة)) رواه مسلم ، ورواه الترمذی وقال حسن صحیح. وله عن عبد الله بن بریدة عن أبیه قال: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: ((العهد الذی بیننا وبینهم الصلاة فمن ترکها فقد کفر) رواه الترمذی
واتە: لە جابری کوڕی عبد اللە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو صلی اللە علیە وسلم کەوا ئەیفەرموو: بێگومان نێوان پیاو و شیرک و کوفر وازهێنانە لە نوێژ.
وە لە عبد اللە کوڕی بوڕەیدەوە لە باوکیەوە کەوا پێغەمبەری صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی: پەیمانێک هەیە لە نێوان ئێمەو ئەوان واتە کافرەکان ئەوە نوێژە هەرکەسێ تەرکی بکات ئەوە کوفری کردووە.
جارێ بابزانین ئەو وشانەی کە بە کوفر هاتووە مانای کوفر دەدەن؟
.
۱ـ عن أبی هریرة قال: قال رسول الله ﷺ: (اثنتان فی الناس هما بهم کفر: الطعن فی النسب، والنیاحة على المیت) رواه مسلم
لە ئەبو هوڕەیڕەوە ڕەزای خوای لێ بێ گێڕدڕاوەتەوە کەوا پێغەمبەری خواﷺ ئەفەرمووێ: دوو شت هەیە لە نێو خەڵکیدا کە هاوشانی کوفرە ئەویش تانەدان لە ڕەچەڵەک و نەسەبی یەکتر، ئەوەکەی تریش شین و ڕۆڕۆ کردنە لەسەر مردوو.
.
ئەو کوفرەی ئێرە بە مانای ئەوە دێ: ئەو دوو سیفەتە سیفەتی کافرە نەزانەکانی سەردەمی جاهیلیە، عادەتێکی وانە، ئەگینا بەو مانایە نایێ کەوا کەسەکە بباتە دەرەوە لە ناو بازنەی ئیسلامەتی، بە مانای دووەمیش کوفری بچووک دێ نەک کوفری گەورە خاوەنەکەی لەدین دەرناچێ نێ و کافری بکات، چونکە کابرا مەعقوڵ نیە بە شێن و ڕۆڕۆیەک و بە تانەدانێک لەدین بچێتە دەرەوە، هاوەڵەکان گەورەترین کوشتار لەنێوانیا ڕوویدا کەچی کافر نەکران، ئەی باشە گوناهی کوشتن گەورە ترە یان شین و ڕۆڕۆو تانەدان؟
.
۲ـ - قالَ لی رَسولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ علیه وسلَّمَ فی حَجَّةِ الوَدَاعِ: اسْتَنْصِتِ النَّاسَ ثُمَّ قالَ: لا تَرْجِعُوا بَعْدِی کُفَّارًا، یَضْرِبُ بَعْضُکُمْ رِقَابَ بَعْضٍ. رواە البخاری
لە جەریری کوڕی عبد اللە گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەری خواﷺ ئەفەرمووێ: لە دوای من هەڵمەگەڕێنەوە بۆ کافرێتی بەگەڕانەوەیەکی وا کەوا هەندێکتان لە ملی هەندێکی ترتان بدەن.
.
واقیعی هاوەڵان گەورەترین شەڕ لەنێوانیان ڕوویدا بەهۆی فیتنەی فیتنە کاران، ئایا یەک زانای ئەو ئوممەتە هاوەڵێکیان لەدین بردە دەرێ و کافری بکەن؟ بە تەحەدداوە ئەڵێم یەک زانا نیە کە ئەوانی کافر کردبێت، ئەی باشە لێرەش وشەی کوفری هێناوە، ئەوەی ئێرە چ جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ وشەی کوفڕەکەی حەدیسی نوێژ؟ من دەپرسم کەسێ نوێژێک لەبەر تەمبەڵی نەکات ئایا گوناهی کوشتنی کەسێک و زینا کردن و شەڕاب خواردنەوە گوناهی لەو نوێژ نەکردنەکە گەورەترە؟
.
ئیمامی نەوەوی دەربارەی ئەو حەدیسی هەڵمەگەڕێنەوە لە دوام بۆ کافرێتی ئەفەرمووێ: "گوتراوە حەوت مانای هەیە: یەکەم: ئەمە کوفرێکە دەربارەی ئەو کەسەی کەوا کوشتن بە حەڵاڵ دەزانێ و بەبێ ئەوەی حەقێکی (ئیسلامەتی لەسەر چەسپابووبێ). دووەم: مەبەست پێی کوفری نیعمەت و حەقی ئیسلامێتی(واتە: ناسوپاسگواز بوون بەرامبەر نیعمەتەکان و دین).
درێژەی هەیە...
#نووسه ر: محمد پارسا بە زمانی فارسی
#وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
.
من(1)بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی "وله ژیر"م (٢) ، وله ژیر گوندی بەناوبانگی حاجی مامۆستا عارف (٣)؛ یەکێکە لەمه نسوبه دڵسۆزەکانی حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجەدین سانی (٤) "اعلی الله مقامه الشریف" من هێشتا هاوسەرگیریم نەکردبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەهڵی مزگەوت و جەماعەت بووم، پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ حاجی مامۆستا عارف هەبوو کە ئیمامی گوند و ئیمامی مزگەوتەکەمان بوو.
بەڕێکەوت حەزم لە یەکێک لە کچەکانی گوندەکەمان بوو کە بە حەیا و بێگەردی به ناوبانگ بوو و ویستم هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم. بەڵام ده ترسام هەنگاو بنێمە پێشەوە و وەڵامی ڕەتکراوە ببیستم. یان لەبەر هەندێک هۆکار ئەم هاوسەرگیرییە گونجاو نەبی هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بێ ئەدەبیم کردوو لەلای حاجی مامۆستا عارف باسم کرد.
داوام لێکرد کە ئەمجارەیان کە شەرەفیاب بون بۆ خزمەتی حەزرەتی پیر لە دۆرووه ی شەریفە (٥) لەگەڵ حەزرەتی شێخ ڕاوێژکاری بکات. حاجی ماموستاش ئەو زەحمەتە ی قبوڵ کرد و کاتی که چووبو زیاره تی حه زره تی شیخ، ئه م کاره منیشی عه رز کربوو .
من له و په ری ئینساف-و ئیمانه وه و زور به راشکاوی، ئەم فه رمایشته ی له زمانی حاجی ماموستا عارفم بیست و ئەویش له زمانی موبارکی حەزرەتی شێخ گویێ لێ بووبوو، دووبارەی دەکەمەوە:
.
حەزرەتی شێخ فه رموبووی کە ئەم پەیوەندییە لەلایەن خوداوە موقەددەر بووە قسمه تیشه، بەڵام خودا کوڕێکیان پێدەبەخشێت کە بەداخەوە ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ دایک و باوکی دروست دەکات.
ئەو کاتە من تەنیا گرنگیم بە بەشی یەکەمی فەرمانی حەزرەتی شێخ دابوو، وە لە خۆشیان دەرفەتێکم بۆ نەڕەخسا بیر لە بەشی دووەمی فەرمانەکەی بکەمەوە، وە بۆ من گرنگ نەبوو، تەنها گرنگ ئه وه بوو ئەم پەیوەندییە سه ر بگرێت، بەڵام رێک فەرمانی حەزرەتی شێخ به دی هات.
.
هەرچییەک بڵێم وەک تفی سه-راوژوور هه-ر-بو خوم دێتەوە، بۆیە خۆم لە چوونە ناو وردەکاری زیاتر دەپارێزم. بەڵام با تەنها ئەوە بڵێم کە هەندێک جار مرۆڤ هەموو شتێک دەکات کە لە توانایدا بێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانی بەڵام ئەنجامەکەی ئەوە نییە کە تۆ دەتەوێت. هەرگیز که رامه تی حەزرەتی شێخم لەبیر ناچی، ئەوەی فه رموو بوی رێک به دی هات. ئێستا ئەم کوڕەم به ته واوی بیزاری کردوم له ژیان، نازانم چی بکەم!
ئێستا بەداخەوە لە ناو ئێمەدا کەسی نییە وەک حەزرەتی شێخ ببێتە چرای ریگای ونیا و دینمان.
نووسه ر : محمدپارسا
ئامادەکردن و ڕێکخستنی به زمانی فارسی: بەڕێوەبردنی کەناڵی خۆشەویستانی حه زره تی شا عوسمان(قدس سره)
(1) بۆ ئەوەی کەرامەتی مرۆڤ بپارێزرێت ناوی نەنووسراوە.
(2) گوندێکی نزیک شاری مەریوان لە کوردستانی ئێران
(3) مامۆستا مەلا عارف عەلامی؛ لە مەنسووبانی دڵسۆزی حەزرەتی شێخ بوو؛ لەدایکبووی ١٢٨٨ی کۆچی کوردستانی ئێران / کۆچی دوایی ١٣٦٩ی کۆچی له(وله ژیر) کوردستانی ئێران
(4) شێخ محەممەد عوسمان سیراج الدینی سانی نەقشبەندی؛یەکێک لە رەهبه ره کانی تەریقه تی نەقشبەندی؛ لەدایکبووی ١٢٧٤ی زایینی سەفیائاباد جەوانرود ئێران / کۆچی دوایی ١٣٧٥ی زایینی ئەستەنبوڵ تورکیا
(5) گوندێکی بچووکی شاری سەروەئابادی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران، کە لە دوو گوندی بچووک پێکهاتووە، سەرەوەی بە ناوی خومالی"ده گا" و خوارەوەی بە ناوی "خانەقا" کە بە کۆی گشتی بە "دوورود" ناسراوە .