بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

مروف کەی دەگاتە ئارامی راستەقینە؟

بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله

.

مرۆڤ کەی دەگاتە ئارامی ڕاستەقینە؟

.

چەندە هەژار و بێبەشین کاتێک یەکێک لە ئێمە دەڵێت: ئەگەر دەرچووم و بڕوانامە بەدەست بهێنم، دەگەم به ئارامی ڕاستەقینە و ئیسراحەت دە کەم

.

وە ئەوی تریش دەڵێت من هاوسەرگیری دەکەم و ئارامی بەدەست دەهێنم

.

سێهەمیش دەڵێ من کارێک دەدۆزمەوە و ئارامیم دەست دەکەوێت

.

یان خانوو یان ئۆتۆمبێلێک دەکڕم و ئارامی دەروونیم دەست دەکەوێت

.

چەنده درۆ و وەهمەکانی دونیا ئێمەی فریوداوە..

.

بەڵام چاکەکاران و دۆستانی خودا بۆچوونێکی جیاوازیان هەیە

.

کاتێک پرسیار لە امام احمد بن حنبل رحمه الله ده کرێت: کەی مرۆڤ دەگاتە ئاسوودەیی و ئارامی ڕاستەقینە؟ فەرمووی: کاتێک هەنگاوی یەکەم لە بەهەشتدا دەنێت

.

وە خەلیفەی دادپەروەر عومەر کوری عبدالعەزیز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: بەندە ئارامی نادۆزێتەوە تەنها لەژێر درەختی تۆبی (بەهەشت) نەبێت.

.

کەواتە بەختەوەرە ئەو کەسەی کە دەزانێت ئارامی ڕاستەقینەی خۆی لە کوێیە و بۆ گەیشتن بەو ئارامییه ڕەفتار دەکات.

.

داواکارین لە خودای گەورە، دونیا لە دڵمان لابدات و تەقوا بخاتە سەر ڕێگاکەمان و بە قورئان سنگمان گەشاوە بکات و هەموو کارەکانمان بە چاکە و نیعمەت کۆتایی پێبهێنیت و بەهەشت بکاتە شوێنی نیشتەجێبوونمان.

لە فارسییەوە وەرمگیراوە

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده