خەونی ڕاستەقینە
عەبدوڵڵای کوری عەوف دەفەرمویت:
شەوێک لە خەودا بینیم که ڕۆژی قیامەت هاتووە وە منیان هێنا و بە ئاسانی کردەوەی دونیایی منیان پشکنی پاشان بردیانم بۆ بەهەشت و چەندین کۆشکیان پیشاندام پێیان وتم: دەرگاکانی ئەم کۆشکە بژمێرە؛ منیش ٥٠ دەرگام ژمارد.
پاشان گوتیان: خانووەکانی ئەم کۆشکە بژمێره بینیم ١٧٥ خانووی هەیە پێیان وتم ئەم خانووانە هی تون. ئەوەندە دڵخۆش بووم کە لە خەو هەڵسام و سوپاسی خودام کرد.
بەیانی چوومە لای ئیبنی سیرین و خەونەکەم بۆ گێڕایەوە، وتی: وادیاره کە تۆ (ئایەت الکورسی) زۆر دەخوێنیەوە، وتم: بەڵێ وایە، بەڵام چۆن ئەوەت زانی؟ وتی چونکە ئەم ئایەتە ٥٠ وشە و ١٧٥ پیتی تێدایە، من لە زیرەکی هێزی دەروونی ئەو سەرم سوڕما
پاشان پێی وتم: هەرکەسێک (ئایەت الکورسی) زۆر بخوێنێت، سەختی مردنی بۆ ئاسان دەبێت
وەرگێر
تێڕامان و بیرکردنەوە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزدا
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، ئیمان بهێنن
یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْکِتَابِ الَّذِی نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْکِتَابِ الَّذِی أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن یَکْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِکَتِهِ وَکُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْیَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِیدًا النساء 136
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، بهردهوام و دامهزراو بن لهسهر ئیمان به خوا و پێغهمبهرهکهی و بهو قورئانهش که له ماوهی چهند ساڵێکدا دایبهزاندووه بۆ پێغهمبهرهکهی و بهو کتێبانهش که پێشتر ڕهوانهی کردوون، جا ئهوهی باوهڕی نهبێت بهخواو فریشتهکانی و به کتێبهکانی و بهپێغهمبهرانی و بهرۆژی دوایی، ئهوه بهڕاستی گومڕابووه بهئهوپهڕی گومڕایی النساء 136
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، ئیمان بهێنن
لەم ئایەتە پیروزەدا خوای گەورە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە باوەڕ بکەن ! وە ئەمە سەیرە؟ وەک کەسێک کە کارێک دەکات، پێی بڵێن ئەم کاره بکە ! ئایا ئەم فەرمانە بەدەست هێنانی بەدەست هاتوو نیه؟
لە بەرامبەردا پێویستە بگوترێ ئەم ئایەتە بەڕێزە بەڵگە و هۆکارێکە بۆ شێواز و پلەکانی ئیمان بۆ ئەوەی ئیماندار هەموو ساتێک پلەی ئیمانەکەی زیاد بکات و گەشەکردن و کامڵبوونی ئیمانەکەی بەدەست بهێنێت
ئەم ئایەتە بەرزە لە ڕاستیدا دەربڕینی گواستنەوەیە لە جۆرە جیاوازەکانی ئیمانەوە بۆ پلە باڵا و بەرزەکانی خۆی(ئیمان)
لە ئیمانی ناوەکییەوه (سروشتی)ەوە بۆ ئیمانی دەرەکی ( پشتڕاستکراوە)
لە ئیمانی پشتڕاستکراوە بۆ ئیمانی(قەلبی) بەدڵ
لە ئیمانی دڵەوە بۆ باوەڕێکی کردەیی
لە ئیمانی پراکتیکییەوە(کردەییەوە) بۆ ئیمانی پاک و بێ دووڕوویی
لە ئیمانی تەقلیدییەوە بۆ باوەڕێکی تێگەیشتوو و وەرگیراو
لە باوەڕی زانستییەوە بۆ باوەڕی عەقڵانی
لە ئیمانی عەقڵانییەوە بۆ ئیمانی زانستی
لە تێگەیشتن لە ئیمانەوە بۆ ئیمانی ئینتێستیڤ(شهودی) (موشاهیده)
لە باوەڕێکی ئینتێستیڤەوە بۆ باوەڕێکی لێکۆڵینەوە
لە ئیمانی ناجێگیرەوە بۆ ئیمانی جێگیر
لە ئیمانی بێ چاکە بۆ ئیمانی پڕ لە چاکە
و... دریژەی هەیە
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
تو له کامه باشترینانی؟
جیاوازی مرۆڤ و مرۆڤ لە زەویەوە تا ئاسمانە، هەندێکیان لە ئاژەڵ نزمترن، هەندێکیان لە فریشتەکان بەرزترن، هەندێکیشیان لە نێوانیاندایە، بەڵام جیاوازن لە هەندێکی تر
.
مرۆڤ بە سروشتی خۆی کەسێکی تەواوکارییە و هەمیشە دەیەوێت لەوانی تر باشتر بێت بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە هەندێک کەس بەها ڕاستەقینەکان نازانن و کامڵی خۆیان لە ناتەواویدا دەبینن.
پێغەمبەری ئیسلام صل الله تعالی علیه وسلم، کۆمەڵێک لە باشترین و کامڵەکانی بەم شێوەیە ناساندووە:
.
باشترینی ئیوه ئەو کەسەیە کە فێری قورئان دەبێت و فێری کەسانی تر دەکات.
خیرکم من تعلم القرآن وعلمه"
بخاری ،2027
باشترینی ئێوە ئەو کەسەیە ڕەوشت و ڕەفتار و سروشتیکی چاکی هەبیت
خیارکم أحاسنکم أخلاقا
بخاری،6035
باشترینی ئێوە ئەو کەسەیە کە باشترینە بۆ خێزانەکەی.
خیرکم خیرکم لأهله
ترمذى،3895
باشترینی ئێوە ئەو کەسەیە کە خواردن دەدات و سڵاو دەکات
خیرکم من أطعم الطعام وردَّ السلام
صحیح الجامع،3318
باشترینی ئیوه ئەو کەسەیە کە هیوای چاکەکاری، لێی هەیە و ئازاری کەسیش نادات
خیرکم من یُرجى خیره ویُؤمٓن شره"
ترمذى،2263
باشترینی ئێوە ئەو کەسەیە کە بە باشترین شێوە قەرزەکەی دەدات
*"خیرکم أحسنکم قضاءً "*
مسلم،1601
باشترینی ئیوه ئەو کەسەیە کە تەمەنی درێژە و کردەوەی چاکه
خیرالناس من طال عمره وحسن عمله"*
ترمذى،2329
باشترین مرۆڤەکان زۆرترین سوودیان بۆ کەسانی تر هەیە
خیرالناس أنفعهم للناس
السلسلة الصحیحة،626
باشترین مرۆڤەکان ئەوانەن کە قسەیان ڕاسته و دڵیان پاکه
خیر الناس ذوالقلب المخموم واللسان الصادق
صحیح الترغیب و الترهیب،2931
باشترین هاوڕێ ئەو کەسەیە کە بۆ هاوڕێکانی باشترینە
خیر الأصحاب عند الله خیرکم لصاحبه
ترمذى،1944
ئەمانە باشترینەکان لە زمانی پێغەمبەرەوەن صل الله علیه وسلم، ئێستا تۆ خۆت بڵێ له کامه باشترینەکانی؟
و صل الله على نبینا محمد و على آله و صحبه و سلم
نووسەر به زمانی فارسی:
ماموستا مەلا محمد شریفی
آدرِسِ کانال :#دین_و_ژین
وەرگێڕ: : عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
ئامۆژگاری ژیرانە
ئەگەر کەشتییەک لە ئاودا ببینیت ئاساییە، بەڵام ئەگەر ئاو لە کەشتییەکدا ببینیت مەترسیدارە، تو له نیو دڵی دونیادا بە، بەڵام نابێت دونیا لە دڵی تو دا بێت
ئەگەر شتێکت لەدەستدا کە چاوەڕێی ئەوت نەدەکرد، خودا شتێکت پێدەبەخشێت کە هیوای ئەوەت نەبوو بەدەستی بهێنیت.
کاتێک کارەکانت بەستراوەتەوە گەشبین و هیوادار بە، چونکە خودا دووجار سوێندی خواردووە کە لە هەموو سەختییەکدا ئاسانکاری هەیە، بەراستی لە هەموو سەختییەکدا ئاسانکاری تیدایه
پرسیاری ژیان له مردن
بۆچی من لای خەڵک خۆشەویستم؟ بەڵام تۆ هۆکاری بێزاری و ڕق و کینەی ئەوانیت
مردن وەڵامی دایەوە:
چونکە تۆ درۆیەکی جوانیت و منیش حەقیقەتێکی بە ئازارم
.
نازانین دوای ڕەحمەتی خودا چی دەمانگەیەنێتە بەهەشت؟
ڕکاتێک نوێژ؟ خێر بەخشین؟ ئاو بەخشین؟ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئیمانداران؟
بانگەوازی بو لای خودا؟ یان یادکردنەوەی؟
کاری باش بکە و بە کەمی مەزانە
کەمێک سۆز (بەزەیی، میهرەبانی) لەگەڵ عەقڵت تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی ئارام ببیتەوە
کەمێک لە عەقڵی خۆت لەگەڵ دڵت تێکەڵ بکە تا ڕوون و زیندوو بێتەوە و ڕێنمایی کراو بێت
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد
حیجاب
حیجاب گوێڕایەڵی خودا و پێغەمبەری خودایە
خودا فەرمانی بە ژنان کردووە حیجاب بپۆشن
به ئافرهتانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له تهماشای نامهحرهم) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان دهرنهخهن جگه لهوهی که دیاره (وهک دهم و چاوو دهست) با سهرپۆشهکانیان بدهن بهسهر سینهو ملیاندا {نور___31}
حیجاب پاکی و تەقوایه
خودا پابەندبوون بە حیجابەوەی کردووە بە نیشانەی پاکی و پاریزکاری
ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسهرانت و کچهکانت و ئافرهتانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش، خۆیان داپۆشن ئهوه لهبارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نهدرێن و (توشی گیروگرفت نهبن)، (59)
حیجاب پاک و خاوێنی و دووری لە پیسبوونە.
خودا دەفەرموێت
ئهگهر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانهکانی پێغهمبهر کرد) له پشتی پهردهوه داوای لێبکهن، ئا ئهو جۆره ڕهفتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئهوانێش [احزاب:۵۳].
حجاب، داپۆشینه
پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: خودا زۆر پەردەپۆش و بێگەردە وە حەزی لە شەرم و پەردەپۆشکردنە وە هەروەها دەفەرموێت: هەر ژنێک جلەکانی لە دەرەوەی ماڵەکەی داکەنێت، خودا پەردەی دەدڕێنێت. {واتە پاداشتەکە لە کردەوەیە} (واتە نهێنی ئەو ژنە ئاشکرا دەکات)
حیجاب تەقوایه
خودا دەفەرموێت:
ئهی نهوهی ئادهم، ئێمه بهڕاستی پۆشاکی لهبارمان بۆ فهراههم هێناون، عهورهت و ئهوهی پێتان ناخۆشه دهربکهوێت دای ئهپۆشێت، ههروهها جل و بهرگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننهوه (بهڵام بیرتان نهچێت) که پۆشاکی تهقواو خواناسی چاکتر و خێردارتره
حیجاب ئیمانە
کاتێک کۆمەڵێک ژن لە عەشیرەتی بەنی تەمیم هاتنە لای ئومم المومنین عائیشەی صدیقە "خودا لێی ڕازی بێت" و جلی تەنکیان لەبەردا بوو، حەزرەتی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت، فەرمووی: ئەگەر ئیوه ئیماندارن، ئەم جلە جل و بەرگی ئیمانداران نییە. وە ئەگەر ئیماندار نین دەتوانن سوود لەم جلانە وەربگرن
حیجاب حەیایه
رسول الله صل الله علیه وسلم دەفەرموێت: هەموو ئایینێک ئەخلاقی هەیە، ئەخلاقی ئیسلامیش حەیایه. وە لە شوێنێکی تریشدا دەفەرموێت: حەیا لە ئیمانەوە دێت، شوێنی ئیمانیش لە بەهەشتایه
حیجاب کەرامەتە
هەروەها حیجاب لەگەڵ ئەو کەرامەتەدا دەگونجێت کە سروشتی مرۆڤ لەسەری بنیات نراوە.
پیاوێک کە ویژدانێکی پاکی هەبێت حەزی لە چاوی خیانەتکار نییە سەیری ژن و کچەکەی بکات.
سەرچاوه: ماموستا ابوبکر پزشکیان @belo1
وەرمگیراوه: عبدالرئوف اشنویی ممودزاده