بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

سەبرگرتن لە بەرامبەر سەختییەکاندا

 سەبرگرتن لە بەرامبەر سەختییەکاندا


وعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَیْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّکُمْ ۗ وَاللَّهُ یَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ  [البقره/216]


وە ڕەنگە شتێکتان خۆش بوێت، لە کاتێکدا خراپەی ئیوەی تێیدایە. وە خودا دەزانێت، ئێوەش نازانن. البقره/216


ئازار و ناخۆشیەکان دەبنە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەکان


رسول الله صلی الله علیه وسلم دەفەرمویت: موسڵمان تووشی هیچ جۆرە ماندوێتی و نەخۆشی و نیگەرانی و ئازارو و ناڕەحەتی و دڵتەنگی نابێت، مەگەر خودا لەڕێگەی ئەوانەوە لە گوناهەکانی خۆش دەبێت. تەنانەت ئەو دڕکەش کە ده پێی دەچەقێت، دەبێتە هۆی کەفارەتی گوناهەکانی.

صحیح بخاری/5642

 

ژیان پڕە لە کێشە و دژواری


لقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِی کَبَدٍ   بلد/4

به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان لە ناخۆشیدا دروست کردووە و ژیانی پڕە لە ئازار و ناڕه‌حه‌تی

.

الله عزوجل لە وەسفی ئارامگراندا ئاوا دەفەرموێت:

أولَٰئِکَ عَلَیْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِکَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ  [البقره/157]

.

ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌. (157)

.

أللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی سَیِدِنٰا مُحَمَّدٍ وَ عَلٰی آله وَ صَحْبِهِ أَجْمَعِیْن الی یوم الدین

 وەرگێڕ:عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

قسەی زانایان

قسەی زانایان

ئەو سەختیانەی کە دەتگەڕێننەوە بۆ لای خوا باشترن بۆتۆ لەو نیعمەتانەی کە لە زیکر و یادی خوا دوورت دەخەنەوە.


کابرایەک هاتە لای خالد بن وەلید و وتی: فڵان کەس شتێکی خراپی لەسەر تۆ وت.

وتی: کتێبی کردەوەکانی خۆیەتی بە هەر شێوەیەک بیەوێت پڕی دەکاتەوە


کابرایەک بە (وهب بن منبه)ی وت: فڵان کەس بوختان و خراپەی تۆی کردووه

(وهب) وتی: شەیتان جگە لە تۆ کەسی تری نەدۆزیەوە کە پەیامەکەی به من بگەیەنێت؟


کابرایەک چووە لای ئیمامی شافیعی رحمه الله تعالی و وتی: کەسێک قسەی ناشیرینی لەسەر کردیت.

 لە وەڵامدا وتی: ئەگەر ڕاستیت وتبێت سیخوڕی، ئەگەر درۆشت وتبێت،

 ئەوا تۆ گەندەڵ و گوناهباری کابرا پەشیمان بووەوە و شەرمەزار بوو.


وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

ئایا خەلک جنوکەکان دەبینن

ئایا خەڵک جنۆکەکان دەبینن


خەڵک, لەم دونیایەدا ناتوانن جنۆکەکان بە شێوەی ڕاستەقینەی خۆیان ببینن. مەگەر جنۆکە خۆی نیشان بدات و خۆی بگۆڕێت بۆ بوونەوەریکی تر.

 

بەڵێ هەندێک جن بەتایبەت جنی بێباوەڕ زیانی جەستەیی، یان دەرونی بە مرۆڤ دەگەیەنن، بەڵام نابێت وا خەیاڵ بکرێت کە جن هۆکاری هەموو کێشە ڕۆحییەکانن کە بۆ مرۆڤ دروستکراون.


وە نابێت خەیاڵ بکرێت کە جنەکان هێزی نائاسایییان هەیە یان زانیارییان لەسەر غەیبەکان هەیە، بەڵام هێزەکانیان وەک مرۆڤ سنووردارە.


بەڵکو هێزەکانیان کەمتریشن چونکە هیچ پێغەمبەرێک لە ناویانەوە نەنێردراوە و پێغەمبەری مرۆڤەکانیش پێغەمبەر بووە بۆ ئەوان.


وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

حافزی کوری رەجەب رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى دەفەرمویت:

    اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله وصحبه وسلم بعدد نعمک یا الله

 

حافزی کوری ڕەجەب رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى دەفەرموێت:

 

ڕۆژەکانی ژیان سندوقی خەڵکن، هەر کەسێک بە پێی پشکی خۆی پڕی دەکات لە چاکە یان خراپە، وە پێشتر دەنێرێت بۆ ئاخیرەتی خۆی ، لە قیامەتدا سندوقی هەموو کەس لەبەردەمی خۆیدا دەکرێتەوە

خواپەرستەکان لە سندوقەکەیاندا شەرەف و کەرامەت دەدۆزنەوە، وە هیچ شتێک جگە لە پەشیمانی لە سندوقی گوناهباراندا نادۆزرێتەوە.

سەرچاوە:

لطَائِفُ المَعَارِف الامام ابن رجب البغدادی الدمشقی

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

سوفی راستەقینە کییه؟

سۆفی ڕاستەقینە کێیه؟


سۆفی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر کەسانی تر

ڕەخنەی لێ بگرن،

هەڵەی لێ بدۆزنەوە،

بە خراپه ناوی ببەن،

تەنانەت بوختانیشی پێ بکەن،

دەمی دادەخات و یەک قسەی ناشیرین بەکەس ناڵێت.

سۆفی عەیب نابینێت، بەلکو عەیب دادەپۆشێت...

شەمسی تەبریزی ڕەحمەتی خودای لێ بێت.

 وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده