کوشتن لە ڕوانگەی ئیسلامەوە
گەورەترین تاوان دوای کوفر ڕشتنی خوێنی ناڕەوای موسڵمانانە و ئەگەر هەر گوناهێک بتوانێت لە کوفر تێپەڕێت، بێ گومان ئەم گوناهه(قتل)ه کوشتنی ئینسانه
بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە کە هەندێک بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و بێشەرمانه پشتگیری لە کوشتن و تیرۆر دەکەن و بە ئیسلام ناوی دەبەن، لە کاتێکدا "الله" و پێغەمبەری ئیسلام ڕقیان لێیانە.
تکایە گرنگی بە هەندێک لەو بەڵگەنامانە بدەن کە تایبەتن بە قەدەغەکردنی تاوانی گەورە و ئازایەتی دڕندانە لە ئیسلامدا:
وَمَن یَقْتُلْ مُؤْمِناً مُّتَعَمِّداً فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِداً فِیهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَیْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَاباً عَظِیما. النساء:93
ههر کهسێک به ئهنقهست ئیماندارێک بکوژێت، ئهوه تۆڵهی ئهو کهسه دۆزهخه، نهمره تیایدا، ههروهها خوا لێی توڕه بووه و نهفرینی لێکردووه و سزایهکی گهوره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووه. النساء:93
مَنْ قَتَلَ نَفْسَا بِغَیرِ نَفْسٍ أوفَسادٍ فِی الأَرضِ فَکانَّما قَتَلَ النَّاسَ جمیعاً. مائده: 32
ئهوهی کهسێک بهناحهق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نهبێت، یان گوناهو تاوانی گهورهی ئهنجام نهدابێت لهزهویدا (وهکو جهردهیی و دهستدرێژی و... هتد)، ئهوه وهک ئهوه وایه ههر ههموو خهڵکی کوشتبێت. مائده: 32
وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِی حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۗ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِیِّهِ سُلْطَانًا فَلَا یُسْرِفْ فِی الْقَتْلِ ۖ إِنَّهُ کَانَ مَنْصُورًا. الإسرا : 33
کهسێک نهکوژن که خوا کوشتنهکهی حهرام کردبێت مهگهر بههۆی تاوانێکهوه شایسته بێت و کوشتنی ڕهوا بێت، ئهوهش که مهزڵومانهو بێ تاوان دهکوژرێت، ئهوه ئێمه بهڕاستی ماف و دهسهڵاتمان داوه بهنزیکترین کهسی که تۆڵهی بۆ بسێنێت، ئهویش نابێت زیادهڕهویی بکات له کوشتن و تۆڵهسهندنهوهدا، ئهوه بێگومان سهرکهوتوو و پشتیوانی لێکراوه
الإسرا : 33
ولا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِی حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ الانعام : 151
هیچ کهسیش مهکوژن که خوا حهرامی کردووه مهگهر بهحهق نهبێت
فەرموودەکانی پێغەمبهر صل الله تعالی علیه و سلم
ئەوەی چەک لە دژی ئێمە هەڵبگرێت، لە ئێمە نییە.
سەحیحی بوخاری: 7070
ئیماندار هێشتا دەرگایەکی لە دینەکەیدا بو قەرەبووکردنەوە هەیە بە مەرجێک دەستی بە خوێنی حەرام پیس نەبێت.
بوخاری: ٦٨٦٢
دروست نییە موسڵمانێک موسوڵمانێک تێکبدات به ترساندن
سوننی ئەبو داود
لەم فەرموودەیەدا سروشتی تۆقاندن قەدەغە کراوە، چ جای ئەو ترسەی کە لە کوشتنی خزمەکانەوە دێتە ئاراوە!
و آخر دعوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعالَمِین
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله
حەزرەتی شێخ ئەبولحەسەنی خەرقانی دەفەرموێت:
ئەگەر بمانەوێت دوو تاعونی ئیمان ناوبەرین ، یەکێکیان لووتبەرزییە و ئەوی تریان دووڕووییە. ئەم دوو خراپە گەورەیە , کە هەمیشە لە عیرفانی ڕاستەقینەدا ڕەتکراونەتەوە
.
خەڵک ستایشت دەکەن بۆ ئەو شتە باشانەی کە پێیان وایە لە تۆداهەیە، بەڵام تۆ خۆت تاوانبار بکە بۆ ئەو شتە خراپانەی کە باوەڕت وایە لە تۆدا هەیە.
سەرچاوە:
الحکم العطائیة ابن عطاء الله السکندری
.
حضرت عمر بن خطاب رضی اللہ عنه:
پاڕانەوە، لە نێوان زەوی و ئاسماندا دەوستێت و تۆزێک بەرزتر نابێتەوە تا صلوات لەسەر پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم دەنێردرێت.
کاتێک صلوات دەنێرین، ئەوا دوعاکانمان قبوڵ دەکرێن﴾
#صحیح_الترغیب۱۶۷۶
فەرموودەی شەریفه
لە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت ڕیوایەت کراوە کە پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرموویەتی: "بە پێی توانای خۆت (عیبادەت) بکە. چونکە خودا ماندوو نابێت (لە پێدانی پاداشت) مەگەر ئیوه ماندوو بن"
وە باشترین نوێژ و عیبادەت لای پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم عیبادەتێکه کە بەردەوامە، ئەگەر کەمیش بێت.
وە هەرکات پێغەمبەری خودا صل الله تعالی علیه وسلم عیبادەتێکی کردبا بەردەوام دەبوو لەسەر عیبادەتەکە. سەرچاوە: بوخاری 1970
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
مافی خودا و ژن و منداڵ و جەستە
ئەبو جوهەیفە (خوا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت:: پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم، پەیمانی (برایەتی و دۆستایەتی پاک)ی لە نێوان (ابودرداء و سلمان) رضی الله عنهما، دامەزراند.
ڕۆژێک سەلمان چووە ماڵی (ابودرداء) و (اُم درداء)ی به ناڕێکی و جلی کۆن و دڕاو بینی. پرسی: بۆچی جل و بەرگی کۆن و پەڕۆت لەبەردایە ؟ فەرمووی: براکەت (ابودرداء) پێویستی بە ژیانی دونیا نییە.
پاشان، (ابودرداء) هات و خواردنی ئامادە کرد و هێنایە لای سەلمان. سەلمان وتی: تۆش بخۆ. (ابودرداء) وتی: من بەڕۆژووم. سەلمان وتی: تا تۆ نەخۆیت منیش ناخۆم. لە کۆتاییدا سەلمانیش خواردنی خوارد.
کاتێک شەو بوو و کاتی خەوتن هات، (ابودرداء) هەستا بۆ نوێژ. سەلمان وتی: بخەوە. ئەبو دەرداء ماوەیەک خەوت و هەستا بۆ نوێژ.
سەلمان وتی: بخەوە. کاتێک شەو کۆتایی هات سەلمان بە (ابودرداء)ی وت: ئێستا هەستە. پاشان، هەردووکیان شەونوێژیان کرد
پاشان سەلمان بە (ابودرداء)ی وت: خودای گەوره مافی بەسەر تۆدا هەیە. جەستەت مافیکی بەسەرتدا هەیە. ژن و منداڵەکانیشت مافێکیان بەسەر تۆدا هەیە.
مافی هەموو خاوەن مافێک بدە. پاشان، ئەبو دەردە هاتە لای پێغەمبەری خودا، صل الله علیه وسلم ، و چیرۆکەکەی بۆ گێرایەوە. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم ، فەرمووی: سەلمان حەقیقەتی وتووە.
سەرچاوە: بوخاری 1968 وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
ئامۆژگاری شێخ سەعید نوورسی بۆ گەنجان:
شیخ سەعید دەرفەرمویت:بزانە بەهاری ژیان تێدەپەڕێت، ئەگەر ڕۆحت لەگەڵ سنووری شەریعەتدا نەگونجێنی، گەنجیت تێدەپەڕێت لە کاتێکدا تووشی هەموو جۆرە ناڕەحەتی و کێشەیەک دەبیت لە دونیا و لە گۆڕ و لە قیامەتدا، و بەهۆی بیرهێنانەوەی ڕابردوو و ترس و وەهمەکانی داهاتوو، چێژی ژیانی ئێستاشت لێ تاڵ دەبێت.
هەروها شیخ سەعید دەفەرمویت:بەڵام ئەگەر خۆت تەقوا و پاکیت هەبێت و گوێڕایەڵی پەروەردگار بیت و ئەو نیعمەتەی گەنجی کە پێت دراوە لە گوێڕایەڵی شەریعەتدا خەرج بکەیت، ئەوە دەبێتە ئامرازی ڕزگاربوونت و (گەنجی هەمیشەیی و لەناونەچوو) لە بەهەشتی ئەبەدیدا بەدەست دەهێنیت.
جەنابی شیخ سەعید دریژەی پی دەدات: ئەگەر ژیان به بێ ئیمانی یان بەهۆی زۆری گوناه و نافەرمانیەوه تێپەڕ بوو، هیچ کاریگەرییەکی نییە، ئەم ژیانە و موڵک و ماڵ و چێژی، کورت و کاتین و چەندین جار زیاتر ئازار و ناڕەحەتی و دڵتەنگی دەهێنن، بزانە چێژی نایاسایی وەک هەنگوینی ژەهراوی وایە.
مترجم:
#شیخ سەعید نوورسی