بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

حوکمدانی نادادپەروەرانە

حوکمدانی نادادپەروەرانە

حوکمدان بابەتێکی مەترسیدار و زۆر گرنگ و هەستیارە چونکە مامەڵە لەگەڵ مافەکاندا دەکات.

رسول الله صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت:


"دادوەرەکان سێ جۆرن: دوو جۆریان لە ئاگردان و یەکێکیان لە بەهەشت دەبێت؛ پیاوێک کە بە ئاگاداری خۆی حوکمێکی ناڕەوای کرد لە ئاگردایە، حاکمێک کە مافی خەڵک لەناو دەبات ،بەهەمان شێوە دەچێتە دۆزەخەوە، بەڵام دادوەرێک کە حوکمێکی دروست بکات، دەچێتە بەهەشتەوە.


وە هەروەها لە فەرموودەیەکدا هەیە کە پێغەمبەر صل الله علیه وسلم فەرموویەتی: هەرکەسێک بەرپرسی کاروباری ئەم ئومەتە بێت و ڕەفتارێکی دادپەروەرانەی تێدا نەکات، خودا دەیخاتە خوارەوە بۆ دۆزەخ.

 (مستدرک حاکم ۹۰/۴-۹۱)


پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم، فەرموویەتی: نەفرەتی خودا لەسەر "راشی" (بەرتیل بەخش) و "مرتشی" (بەرتیل وەرگر) بێت    (ترمذی /۱۳۳۷)


"رشوه" بەرتیل: واتە هەر پارەیەک کە بۆ پووچەڵکردنەوەی مافەکان |||| و گۆڕینی حەقیقەت بۆ درۆیەکی ڕەها بەکاربهێنرێت ، بۆ ئەوەی مافێک لەدەست بچێت یان درۆیەک بسەلمێنرێت، بەڵام ئەگەر کەسێک شتێک بدات بە کەسێکی تر بۆ ئەوەی خێراتر کارەکە ئەنجام بدات و لەم کارەدا هیچ مافێک لەدەست نەچێت، ئەمە بەرتیل نییە، بەڵام باشترە بەرپرسەکە هیچ وەرنەگرێت چونکە شککی گومانی لێدەکرێت و ڕەنگە بەرپرسەکە بەم شێوەیە ڕابێت و بەرتیل وەربگرێت، (خودا باشتر دەزانێت).

 https://b2n.ir/j61235

کەمیک بیرکردنەوە لە حورمەتی دایک و باوک

کەمێک بیرکردنەوە لە حورمەتی دایک و باوک

 

قال الله تعالی : فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ

"تەنانەت افُ [کەمترین وشەی ئازاربەخش] بە دایک و باوکت مەڵێ." سورەتی الاسرا 23

لە ڕۆژی قیامەتدا کەسێک ئامادە دەکەن کە کردارەکانی لە هەردوو سەری تەرازووەکەدا یەکسان بن، خودای گەورە پێی دەڵێت نە لە بەهەشتدایت و نە لە دۆزەخدایت.

 

لە هەمان کاتدا فریشتەیەک لاپەڕەی کتێبەک دەهێنێت و دەیخاتە خوارەوەی تەرازووەکە، کە تێیدا وشەی "اُف" [وشەیەک کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی دایک و باوک] تیدا هەیە.

 

به جۆرێک که تەرازووی شتە خراپەکان قورس دەکات، چونکە وشەی "اُف" ئەوەندە قورسە کە کێشەکەی لە کێشی شاخەکان زیاترە.

 

بەهۆی ئەمەوە سزای دۆزەخی بەسەردا دەسەپێنرێت، بەڵام ئەو کەسە داوای لێبوردن لە خودای گەورە دەکات. خودای گەورە دەفەرموێت:

 

بیهێننە دەرەوە، خودای گەورە لێی دەپرسێت ئەی سەرپێچیکاری دایک و باوک! لەسەر چ بنەمایەک دەتەوێت لە دۆزەخ ڕزگارت بێت؟

 

ئەو کەسە دەڵێت:  ئەی پەروەردگار! من ئەهلی دۆزەخم و دیارە هیچ ئەگەرێکی ڕزگاریم نییە چونکە سەرپێچی باوکم بووم، بەڵام ئێستا دەبینم باوکم وەک منە و دەچێتە دۆزەخ

بۆیە دەمەوێت سزاکەم دوو هێندە بکەیت و باوکم لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بکەیت.

خودای گەورە بە بیستنی ئەمە دەفەرمویت: تۆ لە دونیادا سەرپێچی باوکت بوویت و ئێستا باوکت ڕزگار کرد، وەرە لەگەڵ باوکت بچۆرە بەهەشتەوە.

سەرچاوە: واللهی له بیرم چووه

https://b2n.ir/t52446

ژنیکی وەفادار

ژنێکی وەفادار


یەکێک لە وەزیرە دەوڵەمەندەکانی مامون کەسێک بوو بە ناوی ئەسمەعی، دەڵێت ڕۆژێک چوومە ڕاوکردن و لە بیابانیکی بێ ئاو و بێ چیمەن ون بووم. لەڕادەبەدەر تینوو بووم و بە دوای دەربازبوون لە مردن دەگەڕام، که لە ناوەڕاستی بیابان چادرێکم بینی، چوومە ئەو چادره و لەوێ ژنێکی گەنج و جوانم بینی. سڵاوم لێکرد و داوای ئاوم لێکرد. ڕەنگ لە دەموچاویەوە نەما و وتی:

ژنەکە وتی: لە چادرەکەدا ئاو هەیە، بەڵام من مۆڵەتم لە مێردەکەم نییە بیدەم بە تۆ، بەڵام بۆ نانی نیوەڕۆکەم هەندێک شیرم هەیە، کە دەیدەم بە تۆ. شیرەکەی پێدام و منیش خواردمەوە و خەریکی پشوو دان بووم.

زۆری نەخایاند بینیم کەسێک له دوورەوە بەرەو چادرەکە هات، ژنەکە کە سەرنجی دا، هەستا و دەفرە ئاوەکەی برد و لە دەرەوەی چادرەکە وەستا و چاوەڕێی دەکرد.

.

لەم ساتەدا بینیم پیاوێکی پیری ڕەشپێست و شەل کە هاوسەری ئەم ژنە بوو نزیک بووەوە و لە وشترەکە دابەزی. ژنەکە بە پەلە ڕایکرد و سڵاوی لە مێردەکەی کرد و پێیەکانی شۆرد، بەڵام هەرچەند ژنەکە خۆشەویستی و ڕێزی بۆ نیشان دەدا، پیاوەکە بە توڕەیی و توند و خراپ قەرەبووی دەکردەوە و هەموو ماندوێتی خۆی دەدا بەو ژنە و هەرکات ژنەکە بە نەرمی قسەی لەگەڵ دەکرد، بە توندوتیژی وەڵامی دەدایەوە!

 

بەرگەی ئەم دۆخە سەیرەم نەگرت و ئامادە بووم لە سێبەری ژێر چادرەکە هەستم و لە ژێر خۆری سووتینەر دابم بەڵام ئەم دیمەنە نەبینم. کاتی که لە چادرەکە دەرچووم، پیاوەکە گرنگی پێ نەدام ، بەڵام ژنەکە ڕایکرد و ڕێزی لێگرتم. کە ئەم ڕێز و حورمەتەم لەلای ئەو ژنە گەنجە بینی، گوتم: حەیف نییە گەنجی و جوانی خۆتت بەخشیوه بەم پیاوە خراپ و بەد ڕەوشتە؟ نە گەنجە و نە جوانە، نە پارەی هەیە و نە ئەخلاقی باشی هەیە!  بۆ ئەوەندە لەبەردەم کەسێکی وادا خوت زەلیل دەکەیت بۆچی ئەوەندە خۆت کەم دەکەیتەوە و ڕێز بۆ کەسێکی وا دەگریت ؟

.

ژنە گەنجەکە کە ئەمەی بیست، زۆر دڵتەنگ بوو و وتی: بەداخەوە بۆ تۆ، کە هەرچەندە تۆ وەزیری وڵاتێکی ئیسلامییت، دەتەوێت بەم قسە پووچانە خۆشەویستی میردەکەم لە دڵم بدزیت! و به بیرنەکردنەوە و بێڕێزی قسە دەکەیت

.

ئەسمەعی دەفەرموێت: سەرم سوڕما بەم قسە توندانە، وە ڕووبەڕووی ئامۆژگارییەکانی بوومەوە کاتێک وتی: ڕیوایەتێکم لە پێغەمبەر (د.خ) بیستووە کە دەمەوێت پەیڕەوی لێبکەم بۆ ئەوەی بە ئیمانێکی تەواوەوە بمرم. بیستوومە پێغەمبەر(د.خ)دەفەرموێت نیوەی ئیمان سوپاسگوزارییە و نیوەکەی تریش سەبورییە.

پاشان وتی: دنیا باش بێت یان خراپ، تاڵ بێت یان شیرین، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بە ئیمانەوە بمرێت

دونیا پردی قیامەت و ماڵی ئەبەدییە.

سەرچاوە:

التذکرة امام قُرطُبی مالکی و شرح محمد بن عبدالباقی الزرقانی على الموطأ امام مالک


https://b2n.ir/n32967

پیغەمبەر دەتناسیت ئەگەر...

پێغەمبەر دەتناسێت ئەگەر...

کاتێک پێغەمبەری ئیسلام صل الله علیه وسلم بانگت دەکات و بە ناوی خۆت دەنگت دەدات، ئای فولانی... !! توش لە پێغەمبەر صل الله علیه وسلم دەپرسیت چۆن منت ناسیەوە و بەو ناوە بانگت کردم کە لە دونیادا هەمبوو؟

پێغەمبەر دەفەرموویت: ئەو صلواتانه کە لە دونیادا بو منت دەنارد، خودای گەورە ئەوانی پیشان دەدام

بەختەوەری ڕاستەقینە بۆ ئەوکەسانە کە زور لەسەر سەرکردە و سەروەری خویان؛ پێغەمبەر ی ئیسلام صل الله علیه وسلم صلوات دەنێرن

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/h64025

سزاکانی خودای گەورە

سزاکانی خودای گەورە


دوور بکەوه لە سزای بێدەنگ و هەست پێنەکراوی خودای گەورە , چونکە لە سزای هەست پێکراوی ئەو گەورەترە

 

خوێندکارێک بە ماموستاکەی وت: کە ئێمە چەندە سەرپێچی خودا دەکەین و ئەویش لەسەر ئەو سەرپێچیانە هیچ سزامان نادات. ماموستا وەڵامی خۆی بەم شێوەیە دایەوە: خودا زوری سزای داویت و خوت خەبەرت نیه و نازانیت!


ئەی ئەوە نییە شیرینی دوعاکان و عیبادەتی خوی له تو سەندووە؟ هیچ کەس بەڵایەکی گەورەتر له نەهامەتی و کارەساتی (دڵ رەشی) نەبینیووه.


یەکێک لە گەورەترین سزاکان کە ڕەنگە ڕووبەڕووت بێتەوە، نەبونی هیزی چاکەکاریه، یان کەمتر بوونی سەرکەوتوویی لەسەر چاکەکردنه. پیم بلی بزانم چەند ڕۆژت بەبێ خوێندنی قورئان بەسەر بردووه؟


لەوانەیە ئەم فەرموودەیەی خوداتان بیستبێت کە دەفەرمویت:

 

لوْ أَنْزَلْنَا هَٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَرَأَیْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْیَةِ اللَّهِ ۚ وَتِلْکَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ یَتَفَکَّرُونَ

 

ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێک، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، وردو و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه الحشر (21)

 

وە تۆ هیچ کاریگەرییەک بەدەست ناهێنێت لە بیستنی، هەروەک چۆن بە هیچ شێوەیەک نەتبیستبیتت.

 

چەند شەوێ درێژت بەسەر بردووه و بێبەش بوویه لە شەونویژ کردن؟ کاتەکانی مامەڵەی باش لەگەل خودات بینیوه، بەڵام هیچ سوودیکی پێویستت لێ وەرنەگرتوون؟ وەک ڕەمەزان و شەش ڕۆژی شەوال و دە ڕۆژی ذی الحجه و...

 

چ سزا و بەڵا و نەهامەتیەک گەورەتره لەمانه؟ ئایا هەست بە قورسایی عیبادەت ناکەیت؟ ئایا ریگریت نەکردووه له زمانت که زیکری خودا نەکەیت ؟


 ئایا هەست بە لاوازی ناکەیت بەرامبەر بە شەهوەت و ئارەزووەکانت؟ ئایا عاشقی سامان و پێگە و ناوبانگ نەبوویه؟ چ سزا و بەڵا و کارەساتیک گەورەتره لەمانە؟

 

ئایا وا نییە کاتەکانت بە دوای هەواڵی گۆرانیبێژ و ئەکتەر و پێشکەشکاری تەلەفزیۆن و نمونەی گەندەڵدا بەسەر دەبەیت؟  ئایا وازت لە شوێنکەوتنی ئەو نموونە ڕاستانه نەهێناوە کە کارە چاکەکانت زیاد دەکات؟؟ چ سزا و بەڵایەک گەورەتره لەمانه؟

 

ئایا ئازاری دراوسێ دان و دووڕوویی و سیخوڕیکردن بۆ تۆ ئاسانتر نەبووه؟ ئایا سەرقاڵ نی بەو شتانەی کە پەیوەندییان بە تۆوە نییە؟ ئایا شەیتان وای لی نەکردوویت قیامەت لەبیر بکەیت و دونیای کردۆتە گەورەترین خەمی ژیانت؟

 

ئه‌ما‌نه هه‌موو‌سزای بێدەنگ و هەست پێنەکراوی خودای گەورەیە

 

دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه‌ دوور بکەوه لە سزای بێدەنگ و هەست پێنەکراوی خودای گەورە چونکە لە سزای هەست پێکراوی ئەو گەورەترە


ئەی بەشی ئێوە چەندە، لەم سزایانە؟

 ترجمه از زبان فارسی توسط: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/s61346