بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله
حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی یەکەم)
.
ئاگام لێبوو هندێک له دوستانی گروپ لەسەر حەق بوون یان ناحەق بوونی حەزرەتی موعاویه (خوا لێی ڕازی بێت) شەڕیان بوو و جنێویان پێک دەدا منیش بڕیارم دا ئەم بابەته پێشکەش به دوستانی بەریز و ئازیزم بکەم.
.
داوا له دوستان و بەرێزانی (گەنج) دەکەم لەسەر ئەم بابەتە موجادەله و مشتوومڕ نەکەن زورێک له دوستانی بەڕێز باسی حەزرەتی موعاویەیان له سەرچاوەی باوەڕپێکراو نەبیستوه یان نەیانخوێندۆتەوە.
.
من وەک مسولمانێک لەسەر عەقیدەی چوار ئیمامی ئەهلی سوننه و جەماعه و ئەوانەی پاش ئەوان هاتوون و زانستی ئەم ئیمامانەیان پەرە پیداوه ئەم بابەتانه دەنووسم و بلاو دەکەمەوە
.
دیسان داواکارم له دۆستانی (گەنج) موجادەلە مەکەن هەرکەس بێ ئهدەبی بکات بلوکی دەکەم. لەوانەیە ئەم باسه 20 لاپەرە یان زیاتر بێت.
.
الحمدلله ئەو هەمو مامۆستا بەڕێزه له گروپهکەمان دا هەیە ئەگەر هەلەم کرد پێم را بگهیەنن مەمنوونیان دەبم
.
پێشدا بەیەک فەرمووده دەست پێ دەکەین
بەڵگەی بەهەشتی بوونی (امیرالمومنین) موعاویە(خوا لێی ڕازی بێت) لە زمانی مبارەکی پێغەمبەری ئیسلام ﷺ که فەرموویەتی:
یەکەم سوپای ئیسلام کە شەڕی دەریایی دەستپێکرد؛ بەهەشت لەسەر خۆی واجب دەکات؛ (صحیح بخاری).
.
وە یەکەم کەسایەتی لە ئیسلامدا حەزرەتی موعاویە بوو کە دەست پێشخەری کرد و بە پێی پێش بینی رسول الله ﷺ ؛ شەڕی دەریایی دەستپێکرد.
.
لەم بارەیه دا فەرمووده زورن خۆڕاگر بن
حەزرەتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) دوای ڕاگەیاندنی ئیسلامەکەی لە ڕۆژی فەتح کردنی مەککەدا ، بوو بە یەکێک لە دۆستانی نزیک و هاودەمی پێغەمبەر ﷺ تا ئەو ڕادەیەی کە (یەکێک لە نووسەرانی وەحیی ئیلاهی بوو) ، ئەمەش گەورەترین شەرەف و کەرامەتە، که بەهۆیەوە کاتێکی زۆری لە کۆمەڵگەی پێغەمبەری خودادا ﷺ بەسەر دەبات.
.
دەگێرنەوە کە ئەبوسوفیان(خوا لێی ڕازی بێت) دوای ئەوەی مسوڵمان بوو، بەهۆی سۆز و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر ﷺ ڕۆژێک لەبەردەم پێغەمبەری خودا ﷺ دەرکەوت و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ پێش ئەوەی موسڵمان بم، لەشکرم لەدژی موسڵمانان ئامادە دەکرد و لەگەڵ موسڵمانان شەڕەم دەکرد و شمشێرم لەدژی تۆ دەکێشا
.
ئێستا فەرمانم پێ بکە تاکو قەرەبووی ڕابردوو بکەمەوە. پێغەمبەری خودا ﷺ وەڵامی دایەوە: بەڵێ؛ پاشان ئەبو سوفیان(خوا لێی ڕازی بێت) وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ موعاوییە قبوڵ بکە.. کە خزمەتت بکات و لە کاری نووسینی نامەدا بەکاری بهێنه.
.
پێغەمبەری خودا - ﷺ - دیسان فەرمووی: بەڵێ؛ دوای ئەوە ئەبو سوفیان بەهۆی ئەو حەزە بەهێزە و خۆشەویستی و گرنگیدان به پێغەمبەری خودا - ﷺ - وتی: ئەی پێغەمبەری خودا - ﷺ - من دەمەوێت لەگەڵ کچە بچووکەکەشم هاوسەرگیری بکەیت
.
پێغەمبەری خوا - ﷺ - وەڵامێکی نەرێنی بۆ داواکاری سێیەم دایەوە. چونکە لەو کاتەدا لەگەڵ کچەکەی تری ئەبو سوفیان بەناوی (ئوم حەبیبە) هاوسەرگیری کردبوو فەرمووی: دروست نییە بۆ من، لەگەڵ دوو خوشک لە یەک کاتدا لە هاوسەرگیریدا بم.
.
دوای ئەوە موعاویە- خودا لێی ڕازی بێت-بەردەوام لە خزمەت پێغەمبەری خودادا بووﷺ و دوای (زەیدی کوری ثابت) لە نزیکترین نووسەران لە پێغەمبەری خودا ﷺ دادەنرا -
.
لەم حاڵەتەدا هیچ ناکۆکییەک نییە کە موعاوییە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکێک بووە لە نووسەرانی وەحی و هەموو مێژوو نووسەکان ئەمەیان گێڕاوەتەوە
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
له فارسیەوه وەرمگێراوه.
گەوهەری بەبەهابۆگەیشتن بەخودا
گەوهەری یەکەم ناسینی حەزرەتی محمدە صلی اللە علیە وسلم بەدڵ وبەگیان
خۆشەویستان ئەگەربمانەوێت حەزرەتی محمد بەچوێن وبشوبهێنین بەشتێکەوە ئەوەلەگوڵ جوانترمان دەست ناکەوێت چونکەگوڵ هەم بۆنی خۆشەوهەم ڕەنگیشی جوانە
گرنگ ترین شتێک بۆئێمەی شوێن کەوتەی ئەوسەردارەنازدارە درودی خوادایان لەسەربێت لەقوتبخانەی ژیانماندا ناسینی زاتی پاکیانە صلی اللە علیە وسلم بەدڵ وبەگیان وه بە باوەڕێکی تۆکمەو بەهێزەوە، وەشوێن کەوتنێتی بەڕاستی و ڕاستگۆییەوە، خۆمان بکەینە دڵۆپێک لەدەریای ڕەوشتی بەرزی کەخوای گەورە لەوەسف و پێناسیاندا پێیان دەفەرموێت[وانک لعلی خلق عظیم]
کاتێک موسوڵمانێکی ئەوینداری ئەوسەردارە خاوەن ڕێزوبەقەدرە هەست دەکات بەڕێزوخۆشەویستی وگەورەیان و ڕێگەوڕێچکەوڕێبازی ڕاستیان خۆی بەخۆشبەخترین مرۆڤ دەزانێت وچێژوخۆشیەکی یەک جار خۆش دەبینێ.
هەزران ڕەحمەت لەمامۆستاعبدالکریم ی بیارە کەدەفەرموێت :
ئەی پێغەمبەری ڕەهبەری ئیسلام
بڕژێ بەسەرتا صەڵات وسەلام
ئەی یادگاری نەتەوەی ئادەم
بۆتۆبوو دونیادەرچولەعەدەم
دڵێ بەیادی تۆنورانی بێ
لەگەڵ فریشتەئەبێ بەهاودەم
ئەی پێغەمبەری ڕەهبەری ئیسلام
بڕژێ بەسەرتا صەڵات وسەلام
دڵێ بەیادت بگەشێتەوە
نەشئەی نووری حەق ئەبەخشێتەوە
.............................
موحیبانی شێخانی بیارە
عبدالله مەولەوی سەرچنار
م /عبداللە مزگەوتی مەولەوی سەرچنار
ئیمامی سیوطی کێیە؟
زۆر گرینگە ئێمە کورتەیەک لەسەر ژیانی پێشەواکانمان بزانین.
ناوی تەواوی عبد الرحمن کوڕی کمال الدین أبی بکر کوڕی محمد سابق الدین خضر الخضیری الأسیوطی المشهور باسم جلال الدین السیوطی.
.
ئیمامی سیوطی لە خێزانێکە کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ شێخێکی ئەهلی تەسەوف کە ناوی (همام الدین الخضیری) بووە، کە (الخضیری) لەقەبێکە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی (الخضیریة) لە بەغداد.
.
لەدایک بووە لە میصر-قاهیرە 849 کۆچی بەرامبەر 1445 زاینی.
لە خێزانێکی زانست پەروەری ئاینی بووە، باوکی یەکێ بووە لە زانا باشەکان، کە کوڕی بەشێک لە زانا گەورەکان لای باوکی ئیمامی سیوطی وانەیەن دەخوێند.
.
کاتێ ئیمامی سیوطی شەس ساڵان بوو باوکی وەفاتی کرد، بە هەتیوی گەورە بوو.
بەڵام بەشێک لە زانایان و هاوڕێکانی باوکی بەرپرسیارێتی پەروەردە کردنیان گرتە ئەستۆ، لەوانە (الکمال بن الهمام الحنفی) کە یەکێ بوو لە زانا و فەقیهە گەورەکانی سەردەمی خۆی، بەمەش ئیمامی سیوطی کاریگەری ئەم پێشەوای لەسەر بوو کەوای لێ کرد لە دەسەڵاتداران دوورکەوێتەوە.
.
دووای وەفاتی باوکی چووە بەرخوێندن و دەستی کرد بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، پێش ئەوەی تەمەنی ببێت بە (٩ ساڵ) هەموو قورئانی لەبەرکردن..
.
هەر لەسەرەتای تەمەنیدا دەستی کرد بە لەبەرکردنی زانستەکان و هەریەک لە (العمدة، ومنهاج الفقه والأصول، وألفیة ابن مالک) لەبەر کرد و ئاستی تێگەیشتنی زیادی کرد.
.
کۆمەڵێ گەشتی زۆری کردووە بە شوێن زانستدا، وڵاتەکانی (حیجاز و شام و یەمەن و هیند و مەغریبی ئیسلامی) گەڕاوە.
.
پاشان دەستیداوە خوێندی فەرموودە لە قوتابخانەی (الشیخونیة)، وەکاتێک تەمەنی گەشت بە ٤٠ساڵ خۆی یەکلای کردەوە بۆ پەرەستشی خودا و نووسین.
.
ئیمامی سیوطی لە ماڵی خۆیدا لە (روضة المقیاس) لەسەر نیل لە قاهیرە لە ڕۆژی 19 جمادى الأولى ساڵی 911 کۆچیدا بەرامبەر 20 أکتوبر 1505 زاینی وەفاتی کرد.
ئەو ناوچەی کە لێ نێژرا ئێستا بەناوبانگە بە قەبرستانی (سیدی جلال) نیسبەتەن بۆ ئیمامی سیوطی.
.
ئامادەکردنی: محمد م.عبدالحمید…. سه رچاوه: کانالی تلگرامی بیاره ی شه ریفه
دەگێڕنەوە....
(ئیمامی عمر) لە (شام) گەڕایەوە بەناو خەڵکی دا دەگەڕا بۆ ئەوەی هەواڵی خەڵکی بپرسێ بەلای پیرەژنێک تێپەڕی لێی پرسی (عمری کوڕی خطاب) چی بەسەر هات...؟
پیرەژنەکە گووتی بە سەلامەتی لە (شام) گەڕایەوە
(ئیمامی عمر) فەرمووی ڕات چییە بەرامبەری..؟
پیرەژنەکە گووتی خوا پاداشتی نەداتەوە
.
(ئیمامی عمر) فەرمووی بۆچی...؟
پیرەژنەکە گووتی لەو کاتەی بۆتە خەلیفە هیچ یارمەتیەکی منی نەداوە
(ئیمامی عمر) فەرمووی جا چۆن (عمر) بزانێت تۆ لێرەی...؟
.
پیرەژنەکە گووتی (سبحان اللە) خەلیفە دەبێت ئاگاداری ژێر دەستەکانی بێت لە (ڕۆژهەڵات) تا (ڕۆژئاوا)
(ئیمامی عمر) گریاو گووتی وای (عمر) لە تۆ، هەموو کەس لە تۆ زاناترە هەتاوەکو ئەو پیرەژنەش ئینجا بە
پیرەژنەکەی گووت ئەو زوڵمەی (عمر) لە تۆی کرد بە چەندە پارە دەڵێی لێت دەکڕمەوە تاوەکو لە ئاگر بیپارێزی پیرەژنەکە گووتی گاڵتەم پێ مەکە ڕەحمەتی خوات لێبێت.
.
(ئیمامی عمر) گووتی گاڵتەت پێ ناکەم بەڕاستمە وازی لێ نەهێنا هەتاوەکو بە (۲٥) دینار لەگەڵی ڕێکەوت ئینجا خەریکی نوسینی مامەڵەکە بوون ،
.
لەو کاتە (ئیمامی علی و عبداللەی کوڕی مسعود) بە لایان دا تێپەڕین...
گووتیان (السلام علیک یا ٲمیر المٶمنین) پیرەژنەکە کە زانی ئەوە (ئیمامی عمرە) بە هەردوو دەستەکانی لە سەری خۆیدا گووتی وای لەو تاوانەی من کردوومە من جنێوم بە ئەمیری بڕواداران داوە
(ئیمامی عمر) فەرمووی تۆ هیچ تاوانبار نیت ئینجا داوای پەڕاوێکی کرد لەسەری نوسی...
.
(بەناوی خودای گەورەو میهرەبان)
عمر ئەو زوڵمەی لەو پیرەژنە کڕیەوە بە (۲٥) دینار لێرەوە عمر هیچی لەسەر نییە هیچ تاوانێکی لەسەر نەما لەو کاتەی کە لە ڕۆژی مەحشەر لەپێش خوای پەروەردگار دەوەستێ
شاهیدەکان بریتی بوون لە
۱ـ علی کوڕی ابی طالب
۲ـ عبداللەی کوڕی مسعود
ئینجا نامەکەی دا بە یەکێک لە کوڕەکانی گووتی ئەو نامەیە لەلات بێت ئەگەر مردم بیخەرە ناو کفنەکەم بەڵکو لە ڕۆژی دووایی شاهێدیم بۆ بدات...
.
.
.
موحیبانی شێخانی بیارە
Karzan Kawreny
عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
ئەو شێخەی زیاتر لە چل ساڵ لە تەکیەکەی خۆی لەکەرکوک نەهاتە دەرەوە دوجار نەبێ، کەچی ناو و ناوبانگی گەیشتبووە هەموو بەشەکانی کوردستان و فەقێ و موریدی زۆری هەبوون، تەنانەت لە پاکستانەوە موریدی هەبوون و دەچونە زیارەتی.
شێخ جەمیلی تاڵەبانی کوڕی گەورەی شێخ محەمەد عەلی تاڵەبانییە، لەساڵی 1890 لەدایکبووە، لە ساڵی 1961 کۆچی دوایی کردووە، زانستە ئاینی یەکانی لەسەر دەستی مەلا و زانایانی بەناوبانگی کەرکوک خوێندووە. ڕێبازی قادری لەسەر دەستی باوک و باپیری وەرگرتووە.
.
لەپاش داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن لەشکری ئینگلیز لەکۆتایی ساڵی 1918، بەرەنگاری ئینگلیزەکان دەکات و بڕیار دەدات نەچێتە دەرەوەی تەکیە. لەماوەی زیاتر (40) ساڵ نەچووەتە دەرەوەی تەکیە، دووجار نەبێت، یەکەمیان لە ساڵی 1938، کە سەفەری حیجاز دەکات بۆ ئەدای فەریزەی حەج، جاری دووەم لە ساڵی 1951، کە نەخۆش دەکەوێت و دەچێتە بەغدا بۆ سەردانی پزیشک و دکتۆرەکانی ئەو شارە.
.
تەکیەی تاڵەبانی لە ناو خەڵک بە تەکیەی شێخ جەمیل ناودەبرێت، چونکە زیاتر لە چل ساڵ شێخی ئیرشادی ئەو تەکیە بووە.
تەکیەی تاڵەبانی لەسەردەمی شێخ جەمیل دەبێتە مەڵبەندی کۆڕی زانستی و جێگای دانیشتنی زانایانی کەرکوک، خوێندگایەکی گەورەش دەکاتەوە، کە باشترین مامۆستا دەرسی تیا دەڵێنەوە و لە هەموو بەشەکانی کوردستان فەقێ ڕوو دەکەنە تەکیە. تەنانەت لە وڵاتی پاکستانەوە زاناو مورید هاتوون بۆ کەر کرکوک لای شێخ جەمیل و سەردانی تەکیەیان کردووە.
.
چەند هەڵوێستی کوردانە و مەردانەی شێخ جەمیل:
1_ کاتێ مەحمودخانی دزڵی و چەکدارەکانی بەبرینداری دەستگیرکران، ئەو هەڵوێستی چی بو؟
بنەماڵەی تاڵەبانی جگە لەوەی خاوەن تەکیە بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە پشتگیری بزووتنەوەی نیشتمانی کوردیی و نیشتمانپەروەرانی کوردستانیان کردووە.
.
مەحمودخانی دزڵیی بەهێزێکەوە لە هەورمانانەوە ڕووئەکاتە کەرکوک، بە نیازی ئەوەی بێت کەرکوک بگرێت، بێگومان شێخ مەحمود ئاگادار بوو. کە دێ ئەگەنە قەرەهەنجیر، لەوێ شەڕێکی قورس دەکەن لەگەڵ لەشکری ئینگلیزا. ئینگلیز بەهەموو توانایەوە و کوردەکانیش بە چەکی سوکی وەک "سێ تیر و بڕنەو" لەوێ شەڕێکی زۆر سەخت دەکەن. دوای قوربانی دان و شەهیدبونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی لەکۆتاییدا مەحمودخان بە ئەسیری دەگیرێت، دەیانهێنن بۆ زیندانی کەرکوک.
.
لەو ماوەیەی لە زیندان دەبن، بە فەرمانی (شێخ جەمیلی تاڵەبانی) ڕۆژانە لە تەکیەوە لەسەر عەرەبانەی دار خواردن بۆ مەحمودخانی دزڵی و هاوڕێکانی دەنێرن. پاش دەرچوونیان لە زیندانیش ماوەیەک لە کەرکوک دەمێننەوە، چونکە ڕێگایان پێنادرێت بگەڕێنەوە بۆ هەورامان، لەو ماوەشدا هەر میوانی شێخ جەمیل دەبن، هەتا ئەو ڕۆژەی ڕێگایان پێدرا بگەڕێنەوە هەورامان.
.
2- پاراستنی کوردانی ڕۆژهەڵات کەبەهۆی هێرشی لەشکری ڕەزاشاوە ڕویانکردە باشور
هەڵوێستی جوامێرانە و نیشتمان پەروەری شێخ جەمیل زۆرن. بۆ نموونە، لەسەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوو "سەدەی بیستەم" ڕەزا شای ئێران، کاتێ ڕەزاشا بڕیار ئەدا کەوا چەکدار لە هەموو ئێراندا نەمێنێت. لەهەموو وڵاتی ئێران دەستی پێکردبوو، پاشان ئەکەوێـتە سەر هەورامان، هێرش دەکاتە سەر ناوچەی هەورامانی دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی چەک کردنی عەشیرەت و هۆزەکانی کورد.
.
هەورامان ناوچەیەکی گەلێک سەختە، بەتایبەتی هەورامانی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوێ لەگەڵ بەگزادەکانی هەورامان ئەکەوێتە شەڕێکی قورسەوە، خەڵکی چاونەترسی هەورامان بەرەنگاری لەشکری ڕەزا شاه دەبنەوە و بەرخودان دەکەن، هەتا پێیان ئەکرێت شەڕ ئەکەن، بەڵام بەهۆی نابەرامبەری شەڕەکە لەڕووی چەک و ئازووقەی سەربازییەوە سەرکردەی هۆزە کوردەکان ناچار دەبن پاشەکشە بکەن و ڕووبکەنە باشوری کوردستان.
.
هەتا نزیک ئەبنەوە لە سنوری عێراق و ئێران. (جافر سوڵتان، سەرۆکی بەگزادەی لهۆن بوو). لەوێ کەنزیکی سنور ئەبێتەوە بەهۆی موریدەکانی شێخ جەمیل تاڵەبانی لە کەرکوک.
.
بەهۆی چەند موریدێکی شێخ جەمیل لەو ناوچەیە، ئاگادار دەکرێتەوە کە سەرکردەکانی عەشیرەتی "لهـۆن"ـی هەورامان، کە گەورەترین خێڵی هەورمانە، هەواڵ دەنێرێت بۆ شێخ جەمیل دەڵێ دەیانەوێ ڕووبکەنە کەرکوک، بەڵام ترسی ئەوەمان هەیە ئەگەر خۆمان تەسلیمی حکومەتی عێراق بکەین، ئەویش تەسلیمی حکومەتی ڕەزاشامان بکاتەوە ئیتر لەتوپەتمان بکات. ئەتوانێت جێگایەکی بۆ بدۆزێتەوە.
.
.
شێخ جەمیل خەبەری بۆ ناردبوو بەنهێنی بێن، ترسیان نەبێ، هەر بگەنە کەرکوک تەواو.
"جەعفەر سوڵتان" و "ئەفراسیاو بەگ" و چەند کوڕێکیان بە نهێنی دەگەنە شاری کەرکوک، شێخ جەمیل پێشوازیان لێ دەکات و لە چەند ژوورێکی ناو تەکیە بۆ ماوەیەک دەمێننەوە، دواتر دەیاننێرێ بۆلای شێخ جەمالی برای لە گوندی "زەرداو" لە قەزای کفری.
پاش ماوەیەک ئەو میوانانە خۆیان ئاشکرا دەکەن و حکومەتی ئێراق وەک پەنابەر قبوڵیان دەکات. هەر لەسەر داوای خۆیان حکومەت لە کەرکوک لە نزیکی تەکیەی تاڵەبانی خانوویان بۆ دەگرێت، لە گەڕەکی ئیمام قاسم حکومەت خانووی بۆ گرتبوون، بە ڕۆژ بەشی زۆری کاتەکانیان لە تەکیە بەسەردەبرد. لەپاش ڕووخانی حکومەتی ڕەزاشاه لە ساڵی 1941، هەموویان بۆ هەورامان دەگەڕێنەوە.
.
3- پێشوازی لە تاوانباری لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکە نەکرد
شێخ جەمیل قەت هاوکاری ڕژێمەکانی دەوڵەتی ئێراقی نەکردووە، لە سەرەتای داگیرکردنی کەرکوک لە ساڵی 1918دا دوژمنێکی سەرسەختی ئینگلیز بووە، لە ساڵی 1953 (ساڵح جەبر- سەرۆکوەزیرانی ئێراق) وەک حزبێکی سیاسی ئێراقی دێتە کەرکوک، داوا دەکات سەردانی شێخ جەمیل بکات لە تەکیەی تاڵەبانی، بەڵام داواکەی ڕەت دەکرێتەوە.
.
دکتۆر نوری تاڵەبانی لە نوسینێکی دەربارەی یادەوەریەکانی لەگەڵ مامۆستا تۆفیق وەهبی نوسیویەتی، هەرچەند لەو دەمە زۆر گەنج بووە، بەڵام شانازیم بەو هەڵوێستەی باوکمەوە دەکرد، چونکە بیستووم کە بە فەرمانی ساڵح جەبر چوار ئەفسەری کورد لە ساڵی 1947 لەسێدارەدرابوون.
.
ڕووداوی لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکەی کورد (مستەفا خۆشناو، محەمەد قودسی، عێزەت عەبدولعەزیز و خێروڵا عەبدولکەریم)، لەبەرواری ۱۹٤۷/٦/۱۹ دا، بە یەکێک لە کارە شۆڤێنی و بێ بەڵێنییەکانی تری ڕژێمی پاشایەتی عێراق بەرامبەر گەلی کورد دادەنرێت.
دوای ئەم بەشداری بوونەیان لە شۆڕشی بارزان و تێکشکاندنی شۆڕش لە ژێر بۆردوومانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا و سووپای عێراق لە کۆتای ساڵی ۱۹٤٥ دا، چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و وەکو ئەفسەری سووپای کوردستان لە کۆماری کوردستانیشدا خزمەتی خۆیان دەکەن، بەڵام دوای ڕووخاندنی کۆمار و چوونی بارزانی و هاوەڵەکانی بۆ یەکێتی سۆڤێت، ئەم چوار ئەفسەرە لە مانگی نیسانی ۱۹٤۷ خۆیان ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکەنەوە، هەرچەندە حکومەتی عێراق پێشتر بانگەشەی لێبووردنی بۆ دەرکردبوون، بەڵام دوای دەستگیرکردن و دادگایکردنیان، ڕۆژی ۱۹٤۷/٦/۱۹ لە بەغدا پاش نووسینی وەسێتنامە هاوبەشەکەیان لە سێدارەدران
.
" زمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی دەزانی"
شێخ جەمیل جگە لە زمانی کوردی دایک ، زمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی دەزانی، لە مانگی ئابی 1961 پاش نەخۆشیێکی چەند ساڵە، کۆچی دوایی دەکاتـ بەشی هەر زۆری دانیشتوانی شاری کەرکوک بەشداری دەکەن لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی.
.
سەرچاوە:
1- چاوپێکەوتنی د.نوری تاڵەبانی ، لە کەناڵی ڕووداو، بەرنامەی پەنجەمۆر، بەشی یەکەم
عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
2- شێخانی ئیرشادی تاڵەبانی و چەند ناودارێکی دیکەی ئەم بنەماڵەیە: دکتۆر نوری تاڵەبانی
3- شاری کەرکووک بەشێک لە مێژووی (مزگەوت، تەکیە، خانەقا، زانا و پیاوەئایینی)یە ناودارەکانی: گۆران فەتحی