سزاکانی خودای گەورە
دوور بکەوه لە سزای بێدەنگ و هەست پێنەکراوی خودای گەورە , چونکە لە سزای هەست پێکراوی ئەو گەورەترە
خوێندکارێک بە ماموستاکەی وت: کە ئێمە چەندە سەرپێچی خودا دەکەین و ئەویش لەسەر ئەو سەرپێچیانە هیچ سزامان نادات. ماموستا وەڵامی خۆی بەم شێوەیە دایەوە: خودا زوری سزای داویت و خوت خەبەرت نیه و نازانیت!
ئەی ئەوە نییە شیرینی دوعاکان و عیبادەتی خوی له تو سەندووە؟ هیچ کەس بەڵایەکی گەورەتر له نەهامەتی و کارەساتی (دڵ رەشی) نەبینیووه.
یەکێک لە گەورەترین سزاکان کە ڕەنگە ڕووبەڕووت بێتەوە، نەبونی هیزی چاکەکاریه، یان کەمتر بوونی سەرکەوتوویی لەسەر چاکەکردنه. پیم بلی بزانم چەند ڕۆژت بەبێ خوێندنی قورئان بەسەر بردووه؟
لەوانەیە ئەم فەرموودەیەی خوداتان بیستبێت کە دەفەرمویت:
لوْ أَنْزَلْنَا هَٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَرَأَیْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْیَةِ اللَّهِ ۚ وَتِلْکَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ یَتَفَکَّرُونَ
ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێک، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه الحشر (21)
وە تۆ هیچ کاریگەرییەک بەدەست ناهێنێت لە بیستنی، هەروەک چۆن بە هیچ شێوەیەک نەتبیستبیتت.
چەند شەوێ درێژت بەسەر بردووه و بێبەش بوویه لە شەونویژ کردن؟ کاتەکانی مامەڵەی باش لەگەل خودات بینیوه، بەڵام هیچ سوودیکی پێویستت لێ وەرنەگرتوون؟ وەک ڕەمەزان و شەش ڕۆژی شەوال و دە ڕۆژی ذی الحجه و...
چ سزا و بەڵا و نەهامەتیەک گەورەتره لەمانه؟ ئایا هەست بە قورسایی عیبادەت ناکەیت؟ ئایا ریگریت نەکردووه له زمانت که زیکری خودا نەکەیت ؟
ئایا هەست بە لاوازی ناکەیت بەرامبەر بە شەهوەت و ئارەزووەکانت؟ ئایا عاشقی سامان و پێگە و ناوبانگ نەبوویه؟ چ سزا و بەڵا و کارەساتیک گەورەتره لەمانە؟
ئایا وا نییە کاتەکانت بە دوای هەواڵی گۆرانیبێژ و ئەکتەر و پێشکەشکاری تەلەفزیۆن و نمونەی گەندەڵدا بەسەر دەبەیت؟ ئایا وازت لە شوێنکەوتنی ئەو نموونە ڕاستانه نەهێناوە کە کارە چاکەکانت زیاد دەکات؟؟ چ سزا و بەڵایەک گەورەتره لەمانه؟
ئایا ئازاری دراوسێ دان و دووڕوویی و سیخوڕی‌کردن بۆ تۆ ئاسانتر نەبووه؟ ئایا سەرقاڵ نی بەو شتانەی کە پەیوەندییان بە تۆوە نییە؟ ئایا شەیتان وای لی نەکردوویت قیامەت لەبیر بکەیت و دونیای کردۆتە گەورەترین خەمی ژیانت؟
ئه‌ما‌نه هه‌موو‌سزای بێدەنگ و هەست پێنەکراوی خودای گەورەیە
دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه دوور بکەوه لە سزای بێدەنگ و هەست پێنەکراوی خودای گەورە چونکە لە سزای هەست پێکراوی ئەو گەورەترە
ئەی بەشی ئێوە چەندە، لەم سزایانە؟
ترجمه از زبان فارسی توسط: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
سەبرگرتن لە بەرامبەر سەختییەکاندا
وعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَیْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّکُمْ ۗ وَاللَّهُ یَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ [البقره/216]
وە ڕەنگە شتێکتان خۆش بوێت، لە کاتێکدا خراپەی ئیوەی تێیدایە. وە خودا دەزانێت، ئێوەش نازانن. البقره/216
ئازار و ناخۆشیەکان دەبنە هۆی لێخۆشبوو‌ن لە گوناهەکان
رسول الله صلی الله علیه وسلم دەفەرمویت: موسڵمان تووشی هیچ جۆرە ماندوێتی و نەخۆشی و نیگەرانی و ئازار‌و و ناڕەحەتی و دڵتەنگی نابێت، مەگەر خودا لەڕێگەی ئەوانەوە لە گوناهەکانی خۆش دەبێت. تەنانەت ئەو دڕکەش کە ده پێی دەچەقێت، دەبێتە هۆی کەفارەتی گوناهەکانی.
صحیح بخاری/5642
ژیان پڕە لە کێشە و دژواری
لقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِی کَبَدٍ بلد/4
به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان لە ناخۆشیدا دروست کردووە و ژیانی پڕە لە ئازار و ناڕه‌حه‌تی
.
الله عزوجل لە وەسفی ئارامگراندا ئاوا دەفەرموێت:
أولَٰئِکَ عَلَیْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِکَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ [البقره/157]
.
ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه. (157)
.
أللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی سَیِدِنٰا مُحَمَّدٍ وَ عَلٰی آله وَ صَحْبِهِ أَجْمَعِیْن الی یوم ا‌لدین
وەرگێڕ:عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
کوشتن لە ڕوانگەی ئیسلامەوە
گەورەترین تاوان دوای کوفر ڕشتنی خوێنی ناڕەوای موسڵمانانە و ئەگەر هەر گوناهێک بتوانێت لە کوفر تێپەڕێت، بێ گومان ئەم گوناهه(قتل)ه کوشتنی ئینسانه
بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە کە هەندێک بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و بێشەرمانه پشتگیری لە کوشتن و تیرۆر دەکەن و بە ئیسلام ناوی دەبەن، لە کاتێکدا "الله" و پێغەمبەری ئیسلام ڕقیان لێیانە.
تکایە گرنگی بە هەندێک لەو بەڵگەنامانە بدەن کە تایبەتن بە قەدەغەکردنی تاوانی گەورە و ئازایەتی دڕندانە لە ئیسلامدا:
وَمَن یَقْتُلْ مُؤْمِناً مُّتَعَمِّداً فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِداً فِیهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَیْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَاباً عَظِیما. النساء:93
هه‌ر که‌سێک به ئه‌نقه‌ست ئیماندارێک بکوژێت، ئه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌و که‌سه دۆزه‌خه، نه‌مره تیایدا، هه‌روه‌ها خوا لێی توڕه بووه و نه‌فرینی لێکردووه و سزایه‌کی گه‌وره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووه. النساء:93
مَنْ قَتَلَ نَفْسَا بِغَیرِ نَفْسٍ أوفَسادٍ فِی الأَرضِ فَکانَّما قَتَلَ النَّاسَ جمیعاً. مائده: 32
ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا (وه‌کو جه‌رده‌یی و ده‌ستدرێژی و... هتد)، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت. مائده: 32
وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِی حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۗ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِیِّهِ سُلْطَانًا فَلَا یُسْرِفْ فِی الْقَتْلِ ۖ إِنَّهُ کَانَ مَنْصُورًا. الإسرا : 33
که‌سێک نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت، ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژرێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا، ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه
الإسرا : 33
ولا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِی حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ الا‌نعام : 151
هیچ که‌سیش مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت
فەرموودەکانی پێغەمبه‌ر صل الله تعالی علیه و سلم
ئەوەی چەک لە دژی ئێمە هەڵبگرێت، لە ئێمە نییە.
سەحیحی بوخاری: 7070
ئیماندار هێشتا دەرگایەکی لە دینەکەیدا بو قەرەبووکردنەوە هەیە بە مەرجێک دەستی بە خوێنی حەرام پیس نەبێت.
بوخاری: ٦٨٦٢
دروست نییە موسڵمانێک موسوڵمانێک تێکبدات به ترساندن
سوننی ئەبو داود
لەم فەرموودەیەدا سروشتی تۆقاندن قەدەغە کراوە، چ جای ئەو ترسەی کە لە کوشتنی خزمەکانەوە دێتە ئاراوە!
و آخر دعوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعالَمِین
فەرموودەی شەریفه
لە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت ڕیوایەت کراوە کە پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرموویەتی: "بە پێی توانای خۆت (عیبادەت) بکە. چونکە خودا ماندوو نابێت (لە پێدانی پاداشت) مەگەر ئیوه ماندوو بن"
وە باشترین نوێژ و عیبادەت لای پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم عیبادەتێکه کە بەردەوامە، ئەگەر کەمیش بێت.
وە هەرکات پێغەمبەری خودا صل الله تعالی علیه وسلم عیبادەتێکی کردبا بەردەوام دەبوو لەسەر عیبادەتەکە. سەرچاوە: بوخاری 1970
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
مافی خودا و ژن و منداڵ و جەستە
ئەبو جوهەیفە (خوا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت:: پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم، پەیمانی (برایەتی و دۆستایەتی پاک)ی لە نێوان (ابودرداء و سلمان) رضی الله عنهما، دامەزراند.
ڕۆژێک سەلمان چووە ماڵی (ابودرداء) و (اُم درداء)ی به ناڕێکی و جلی کۆن و دڕا‌و بینی. پرسی: بۆچی جل و بەرگی کۆن و پەڕۆت لەبەردایە ؟ فەرمووی: براکەت (ابودرداء) پێویستی بە ژیانی دونیا نییە.
پاشان، (ابودرداء) هات و خواردنی ئامادە کرد و هێنایە لای سەلمان. سەلمان وتی: تۆش بخۆ. (ابودرداء) وتی: من بەڕۆژووم. سەلمان وتی: تا تۆ نەخۆیت منیش ناخۆم. لە کۆتاییدا سەلمانیش خواردنی خوارد.
کاتێک شەو بوو و کاتی خەوتن هات، (ابودرداء) هەستا بۆ نوێژ. سەلمان وتی: بخەوە. ئەبو دەرداء ماوەیەک خەوت و هەستا بۆ نوێژ.
سەلمان وتی: بخەوە. کاتێک شەو کۆتایی هات سەلمان بە (ابودرداء)ی وت: ئێستا هەستە. پاشان، هەردووکیان شەونوێژیان کرد
پاشان سەلمان بە (ابودرداء)ی وت: خودای گەوره مافی بەسەر تۆدا هەیە. جەستەت مافیکی بەسەرتدا هەیە. ژن و منداڵەکانیشت مافێکیان بەسەر تۆدا هەیە.
مافی هەموو خاوەن مافێک بدە. پاشان، ئەبو دەردە هاتە لای پێغەمبەری خودا، صل الله علیه وسلم ، و چیرۆکەکەی بۆ گێرایەوە. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم ، فەرمووی: سەلمان حەقیقەتی وتووە.
سەرچاوە: بوخاری 1968 وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده